Salih Bilici
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
ئه‌رزینجان - AA
بریکاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: ''په‌که‌که، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ئه‌مجاره خۆتان به تاشه به‌ردی ره‌قدا کێشا. متمانه به‌وانه مه‌که‌ن که ده‌ست به پشتاندا ده‌هێنن. نزیکه به‌فر له‌و چیایانه ببارێت که متمانه‌تان پێیه‌تی''.
بینالی یڵدرم به‌ر له کۆنگره‌ی شه‌شه‌می ئاسایی پارته‌که‌ی له ئه‌رزینجان، گوتارێکی پێشکه‌شی هاووڵاتییان کرد.
یڵدرم رایگه‌یاند: ''په‌که‌که، په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ئه‌مجاره خۆتان به تاشه به‌ردی ره‌قدا کێشا. متمانه به‌وانه مه‌که‌ن که ده‌ست به پشتاندا ده‌هێنن. نزیکه به‌فر له‌و چیایانه ببارێت که متمانه‌تان پێیه‌تی. ئیداره‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت که 'ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ رێکخراوه تیرۆریستییه‌کاندا به‌ستوومانه بژراده نییه به‌ڵکو ناچارییه'. ئه‌مه مانای چی ده‌گه‌یەنێت؟ واته 'عوزر له قه‌باحه‌ت گه‌وره‌تره'. ئێستا داعش ته‌واو بووه، ئایا که داعش ته‌واوبوو، ناچارییه‌که ته‌واوبوو؟ ته‌واوبوو. ئه‌گه‌ر وایه، بۆچی هێشتا به‌رده‌وامی؟ بۆچی چه‌کی زیاتر ده‌نێرن؟''.
گوتیشی: "با هه‌مووان ئه‌وه بزانن كه به هه‌ر نرخێك بێت به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رگریكردن له نیشتمان، گه‌ل و ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان. ئێمه چاومان له خاكی كه‌س نییه. هه‌رچییه‌ك بێت رهزامهندنین له سته‌می كه‌سیش".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ''با هه‌موو که‌س ئه‌وه بزانێت، له‌سه‌ر سنووره‌کانمان هه‌ڕه‌شه له هه‌ر لایه‌که‌وه دێت با بێت، ده‌ستبه‌جێ له‌ناوده‌برێت. ئه‌وانه‌ی له ئاره‌زووی ئه‌وه‌دان له‌سه‌ر سنووره‌کانمان ده‌وڵه‌تێک دروست بکه‌ن، ئه‌و ئاره‌زووه‌یان نایه‌ته دی''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتیشی: "ئه‌مریكا، به كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌ته‌وێت بگه‌یت به كوێ؟ ئه‌و رێگایه تاریكه، ئه‌و رێگایه شه‌قامی داخراوه. هێشتا كات هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه له‌و رێگه هه‌ڵه‌یه. ئیدی واز بهێنه له پشتیوانی و پێدانی چه‌ك به‌و دڕندانه كه بێ چاو تروكان خه‌ڵك ده‌كوژن".
دواتر رایگه‌یاند: "با هیچ كه‌س له‌خۆیه‌وه قسه نه‌كات. ئه‌ی كڵچدارئۆغڵو، تۆ خزمه‌تی چ ژیرییهك ده‌كه‌یت؟ ده‌ڵێیت مه‌چنه عه‌فرین. ئه‌مه چ مهنتیقێكه؟ په‌كه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعش به پشتیوانیی حه‌وت ده‌وڵه‌ت لێكده‌ده‌ن و دێن و ده‌چن و به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه له گه‌ل و وڵاتمان ده‌كه‌ن. لایه‌نگری كێیت بیڵێ".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به لێدوانەكه‌ی كڵچدارئۆغڵو، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی: "ئه‌و له 15ی ته‌مووزدا په‌نای بۆ ماڵی سه‌رۆكی شاره‌وانی برد، به‌ڵام سهركۆمار ئه‌ردۆغان و یڵدرم له مه‌یدانه‌كاندا بوون. دژ بە ناپاكان خه‌باتیان ده‌كرد. ئه‌م گه‌له باش ده‌زانێت كێ ترسنۆكه و كێ بوێرە".