Sangar Hamad Azeez
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پێشوازی كرد له میری قه‌ته‌ر، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی كه به سه‌ردانێکی كار له توركیایه، دوای رێوڕه‌سمی پێشوازی له‌گه‌ڵ سهركۆمار ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌ردۆغان و ئالسانی سووربوونی خۆیان له به‌ره‌وپێشتربردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-قه‌ته‌ریان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، میری قه‌ته‌ر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌بڕی 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی راسته‌وخۆ له توركیا ئه‌نجامده‌دات.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه نزیكه‌ی سێ كاتژمێر و نیوی خایاند، ئه‌ردۆغان و ئالسانی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌شدارییان له خوانێكدا كرد کە لەسەر شەرەفی میری قەتەر رێکخرابوو.
هه‌ریه‌ک له وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری دارایی قه‌ته‌ر، عه‌لی شه‌ریف عەمادی ئامادەی خوانه‌كه بوون.