Zana Natık Kerem
07 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2023
ھەولێر – AA
بە مەبەستی پێشکەش کردنی ھاوکاری مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکانی باشووری تورکیا و باکووری سووریا، حکوومەتی عێراق پردێکی ئاسمانی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە کردەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی، بەمەبەستی پێشکەش کردنی ھاوکاری مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکانی باشووری تورکیا و باکووری سووریا، عێراق پردێکی ئاسمانی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە کردووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە لەڕێگای دوو فڕۆکەوە، کەلوپەلی پزیشکی فریاکەوتن و داو و دەرمان، هەروەها سووتەمەنی لەلایەن عێراقەوە پێشکەش بە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکانی باشووری تورکیا و باکووری سووریا کراوە.
بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە، دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی ٧،٧ و ٧،٦ پلە لەسەر پێوەری رێختەر پارێزگای مەڕەش باشووری تورکیا و ژمارەیەک ناوچەی باکووری سووریای ھەژاند.
بوومەلەرزەکان لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق ھەستیان پێکرا.