Emre Aytekin
07 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2023
پەکین – AA
چین بە مەبەستی پشتیوانی لە کارەکانی گەڕان و رزگارکردن دوای ئەو دوو بوومەلەرزەیەی دوێنێ بە گوڕی ٧،٧ و ٧،٦ پلە لە پارێزگای مەڕەش روویان دا و ١٠ پارێزگای تورکیایان گرتەوە، تیمی هاوکاریی مەدەنی رەوانەی تورکیا کرد.
Global Times بڵاوی کردەوە تیمێکی هەشت کەسی سەر بە Ramunion کە دامەزراوەی گەڕان و رزگارکردنە لەگەڵ راداری رزگارکردن، ئامرازە کونکردن و بڕینی سەقفی داروپەردووی داڕووخاو و سەگێکی پۆلیسی بە تایبەت راهێندراو لە چینەوە بەرەو تورکیا بەڕێ کەوتوون.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە چاوەڕێ دەکرێت نیوەڕۆی سبەی تیمەکە کە خاوەن ئەزموونێکی زۆری گەڕان و رزگارکردنی نیشتمانی و نێودەوڵەتییە بگاتە ناوچە زیانبەرکەوتووەکان.
- هاوکاریکردن بە بەهای پێنج ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار
لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی ئاژانسی چین بۆ هەماهەنگی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (CIDCA)، دینگ بۆکینگ رایگەیاند کە حکوومەتی وڵاتەکەی لە رێگای ئاژانسەکەوە بە بەهای ٤٠ ملیۆن رنمینبی (پێنج ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار ) هاوکاری مرۆیی بۆ تورکیا دابین دەکات.
مانگی سووری چینیش رایگەیاندووە کە بە بەهای ٢٠٠ هەزار هاوکاری مرۆیی لەناکاو بۆ مانگی سووری تورکیا رەوانە دەکات.