Ahmet Sertan Usul,Aytuğ Can Sencar,Aynur Ekiz
07 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2023
ئەنقەرە – AA
دوای تێپەڕینی ٢٩ کاتژمێر بەسەر روودانی بوومەلەرزەکەدا، دایکێک و منداڵە تەمەن شەش مانگییەکەی لەژێر داروپەردووی داڕووخاو لە شارۆچکەی ئەنتاکییە لە پارێزگای هاتای دەرهێندرانەوە و رزگار کران.

تیمەکانی فەرمانگەی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD، تیمی فریاگوزاری تەندروستیی نیشتمانی UMKE، تیمی فریاگوزاری خێرا، پۆلیس و جەندرمە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوە، دەرهێنان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە.

لەو میانەیەدا تیمەکان کە بۆیان دەرکەوت دەنگی مرۆڤ دێت لە ژێر داروپەردووی داڕووخاوی باڵەخانەی زەکیە کرات لە گەڕەکی ئۆداباشی، دوای تێپەڕینی ٢٩ کاتژمێر بەسەر روودانی بوومەلەرزەکەدا، دایکە هولیا یڵمازی تەمەن ٣٠ ساڵ و منداڵە تەمەن شەش مانگییەکەییان کە ناوی ئایشە ڤەرایە لەژێر داروپەردووی داڕووخاودا دەرهێندرایەوە و رزگاریان کردن.
دایک و منداڵە رزگارکراوەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست، رەوانەی نەخۆشخانە کران.
