
Izmir
ئیزمیر - AA
شەشەمین قۆناغی ٦٠هەمین خولی پاسکیلسواری سەرۆکایەتی کۆمار لە تورکیا (TUR 2025)، لە نێوان سەلچوق (عیسابەی) - سەلچوق (مەریەمی پاکیزە) دەستیپێکرد.
قۆناغی شەشەمی خولی پاسکیلسواری سەرۆکایەتی کۆمار لە تورکیا، کە تاکە پێشبڕکێی پاسکیلسوارییە لە بەشی "پڕۆسیریز" لە ساڵنامەی خولەکانی ئەورووپا یەکێتیی پاسکیلسواری نێودەوڵەتی (UCI)، بە بەشداری ١٤٤ وەرزشوان لە ٢٣ یانە لە قەزای سەلچوق لە پارێزگای ئیزمیر دەستیپێکرد.
فیکەی دەستپێکردنی قۆناغەکە لەلایەن قائیمقامی سەلچوق، ئۆغوز ئاڵپ چاغلار و سەرۆکی فیدراسیۆنی پاسکیلسواری تورکیا، ئەمین موفتوئۆغڵو لێدرا.
پێنجهەمین قۆناغی خولەکە کە لە نێوان مارماڕیس و ئایدن بوو، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە دوای ماوەیەکی کەم لە دەستپێکردنی، هەڵوەشێندرایەوە.
شەشەمین قۆناغی خولەکە TUR 2025، دوای بڕینی ١٥٦ کیلۆمەتر لەلایەن وەرزشەوانانەوە لە ماڵی مەریەمی پاکیزە لە سەلچوق تەواو دەبێت.
ڕۆژی یەکشەممە چواری ئایار، خولی پاسکیلسواری سەرۆکایەتی کۆمار لە تورکیا لە ئیزمیر کۆتایی دێت.