Ekrem Payan,
29 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2019
شرنەخ - AA
لە شارۆچکەی ئولودەرە سەر بە پارێزگای شرنەخ، فێستیڤاڵی "لاوان و ئاسوودەیی" بە چەند چالاکییەک کۆتاییھات.
فێستیڤاڵەکە بە ھاوبەشی لە لایەن وەزارەتی وەرزش لاوان و وەزارەتی گەشتوگوزار رێکخرا و لە سێیەمین رۆژیشدا بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی جۆراجۆر کۆتاییھات.
لە سێیەمین رۆژی فێستیڤاڵەکەدا چەندین کۆنسێرت پێشکەش کران و چالاکی وەرزشی ئەنجامدرا و بەرھەمی ناوخۆیی نمایش کران.
هەریەک لە قایمقامی ئولودەرە، ئەحمەد سۆلماز و سەرۆکی شارەوانی، سەید ئورەک بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد.