Dmitri Chirciu,
29 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2019
مۆسکۆ - AA
دەیان ھەزار کەس لە رووسیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای ئازادکردنی ئەو کەسانەیان دەکرد کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراوان.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی ناوخۆی رووسیا بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی ٢٠ ھەزار کەس بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەی شاری مۆسکۆی پایتەختدا کرد و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش رایانگەیاند کە ٢٥ ھەزار کەس بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کردووە.
خۆپیشاندانەکە لە چواریانی ساخارۆڤ لە شاری مۆسکۆ نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند و دامەزرێنەری سندووقی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئەلێکسی ناڤالینی و چەندین کەسایەتی دیکەی ئۆپۆزسیۆن بەشداریان تیایدا کرد.
خۆپیشاندەران هوتافیان لە دژی پوتین گوتەوە و داوای ئازادکردنی ئەو کەسانەیان دەکرد کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراوان.
بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە رووسیا، تاکو ئێستا ژمارەیەکی زۆری کەس دەستگیرکراون و بەشێکیش دەستبەسەرکراون.