Ekip,Ramal Abdullah Mahmood
12 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
شاندێكی سعوودی به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی بێسه‌روشوێنبوونی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی گه‌یشتنه ئهنقهرەی پایته‌ختی توركیا و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا كۆببنه‌وه.
رۆژنامەوانی سعوودیی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکایی، جەمال خاشقچی، کە رۆڵی گەورەی لە رۆژنامەی وەتەندا هەبووە کە سەکۆیەکی گرنگی ریفۆرمخوازە سعوودییەکانە و وەک یەکێک لە کاریگەرترین رۆژنامەوانەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەناسرێت، رۆژی دووی تشرینی یەکەم سەردانی کۆنسوڵگه‌ری سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خاشقچی له‌وكاته‌وه بێسه‌روشوێنه كه چووه‌ته كۆنسوڵگه‌ری سعوودیه و له‌و كاته‌دا دوو فڕۆكه كه له سعوودیه‌وه هاتبوون و ١٥ هاووڵاتیی سعوودیان له‌نێودابووه و به‌شێكیشیان به‌رپرسی سعوودی بوون چووبوونه كۆنسوڵگهرییهكه و دواتر گه‌ڕاوبوونه‌وه سعوودیه.
دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی بێسه‌روشوێنبوونی خاشقچی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری ئیستانبوڵه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌رده‌وامه.