1 23
12 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌بردۆته سه‌ر بۆ چۆڵكردنی منبج له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، رایگه‌یاند: "به‌ڵێنیان پێداین گوتیان له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا چۆڵی ده‌كه‌ین. چۆڵیان نه‌كرد. ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌نجامده‌درێت. ئێستاش له منبج خه‌نده‌ق لێده‌ده‌ن. ئه‌مه واتای چییه؟ واتا ئێمه گۆڕه‌كه‌مان هه‌ڵكه‌ندووه، ئێوه‌ش بێن با رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنه‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌ین. ده‌چینه ئه‌وێش".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌سایه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێیان هه‌ستاون هێزه ئه‌منییه‌كانیان له جوگرافیا سه‌خته‌كاندا له جهرابلۆسهوه بۆ ئه‌لباب، له عه‌فرینه‌وه بۆ باكووری عێراق، له جودییه‌وه بۆ گابار و ته‌ندوره‌ك، خوێن به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هه‌ڵده‌هێننه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه هێزه ئه‌منییه‌كانیان هه‌م لە رووی توانای زاڵبوون بەسەر ناوچەکە و هه‌م له رووی وره به‌رزییه‌وه به‌جۆرێكن كه تا ئێستا وێنه‌ی نه‌بووه. له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش گوتی: "به‌ڕیشه‌ی (تیرۆریستان)دا ده‌چینه خواره‌وه. بۆ كوێ هه‌ڵدێن با هه‌ڵێن، له‌وێش ده‌ستبه‌رداری ئه‌وانه نابین كه ناپاكییان به‌رانبه‌ر ئه‌م گه‌له كردووه".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رگیز چاویان له‌وه پێناپۆشرێت رێكخراوی جوداخواز سه‌رۆك شاره‌وانی دایبمه‌زرێنێت و تواناكانی شاره‌وانی پێشكه‌شی رێگره‌كانی شار بكرێت. گوتی: "له داهاتووی توركیادا جێگای رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ش نابێته‌وه كه خزمه‌تی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كه‌ن".
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه وه‌ك چۆن بوژانه‌وه و هه‌لیكار و هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تیان پشتگوێ نه‌خستووه، بێگومان سیاسه‌ت و دیسپلینی ده‌ستپێوه‌گری و بوودجه‌ش پشتگوێناخهن.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن له وڵاته‌كه‌ی وه‌ك سیكۆتین به توركیاوه نووساوه له‌به‌رچاوی هه‌موو كه‌س هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی رووداوێكی سیاسیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاربهێنێت. گوتی: "له‌جێی پاككردنه‌وه‌ی له‌كه‌ی ئابووری له رابردوویان، بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بكه‌ن وانه‌ی ئابووریی سه‌ربه‌خۆمان پێده‌ڵێنه‌وه. به‌رده‌وام ده‌بین تاكو ده‌رخستنی رووی راسته‌قینه‌ی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن به رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی مێژووی خۆی. مێژووی ئه‌وانه (جه‌هه‌په) سه‌رده‌مانێك پڕه له سڵاو ناردن بۆ رژێمی فاشیستی مۆسۆلینی، سه‌رده‌مانێك ستایشكردنی نازی ئه‌ڵمانیا و سه‌رده‌مانێكیش وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ ئاڵای ئه‌مریكا".