Abdullah Shukur
12 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2018
ئیزمیر - AA
قەشەی ئەمریکی، برۆنسۆن سزای زیندانی سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ رۆژی بەسەردا سەپێنرا. بڕیاری زیندانی ماڵەوە و قەدەغەکردن بۆ چوونە دەرەوەی وڵات لەسەر برۆنسۆن ھەڵگیرا. داواکاری گشتیی لە دۆسیەی دادگاییکردنی قەشە برۆنسۆن دادبینی کرد بۆ سزادانی تۆمەتبار بەپێی مادەکانی ٣١٤/٣ و ٢٢٠/٧ی یاسای سزاکانی تورکیا.
دانیشتنی ھۆبەی ٢ی دادگای سزای قورسی ئیزمیر دوای نیوەڕی ئەمڕۆ بە بەشداری برۆنسۆن و پارێزەرانی ناوبراو دەستیپێکرد.
رۆژنامەنووسانی بیانی و ھاوسەری برۆنسۆن، نۆرینا برۆنسۆن، کاربەرێکەری کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری ئەنقەرە، جێفری ھۆڤینەر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە چاودێری دانیشتنەکەی دادگایان کرد.
پارێزەری برۆنسۆن، ئیسماعیل جێم ھالاڤورت رایگەیاند کە بریکاردارەکەی گشت ئەرکەکانی مەرجی چاودێری دادوەری جێبەجێ کردووە، و گوتیشی: "شاھێدمان ھەیە، داوا دەکەین گوێبیستی شاھێدەکان بن. راپۆرتی تۆماری مۆبایلەکانی بریکاردارەکەم گەیشتووە. ئەوە روون بووەتەوە کە ئەو مۆبایلانە لەلایەن مندالڵەکانی برۆنسۆنەوە بەکارھاتوون، ئەمەش پرسی بەرگریمان لەخۆ پشتڕاست دەکاتەوە".
بەڵام ئەنجوومەنی دادگا بڕیاری گوێبیستی ئەو دوو شاھێدە نھێنییەی رەتکردەوە.
دواتریش داواکاری گشتیی لە دۆسیەی دادگاییکردنی قەشە برۆنسۆن دادبینی کرد بۆ سزادانی تۆمەتبار بەپێی مادەکانی ٣١٤/٣ و ٢٢٠/٧ی یاسای سزاکانی تورکیا.
سەرۆکی دادگا، رێگەی دا کە بۆ ماوەیەک برۆنسۆن و پارێزەرەکەی گفتوگۆ لەگەڵ یەکتر بکەن.
برۆنسۆن گوتیشی: "بەرگریکردن لەخۆم بۆ پارێزەرەکەم دەھێڵمەوە. من پیاوێکی بێ تاوانم. داوای ئازادکردنم دەکەم. من عیسام خۆش دەوێ. تورکیام خۆش دەوێ".
ئەنجوومەنی دادگا بەمەبەستی دەرکردنی بڕیارێک پشووی وەرگرت.