Abdullah Shukur
12 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2018
ئیزمیر - AA
قەشەی ئەمریکی، برۆنسۆن کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان و سیخوریکردن بە ناوی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە و فەتۆ دادگای دەکرا، سزای زیندانی سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ رۆژی بەسەردا سەپێنرا.
بەم پێیەش بڕیاری زیندانی ماڵەوە و قەدەغەکردن بۆ چوونە دەرەوەی وڵات لەسەر برۆنسۆن ھەڵگیرا.
لە دوای دانیشتنی ھۆبەی ٢ی دادگای سزای قورسی ئیزمیر دوای نیوەڕی ئەمڕۆ بە بەشداری برۆنسۆن و پارێزەرانی ناوبراو، دادگا بڕیاری خۆی دەرکرد.
قەشەی ئەمریکی، برۆنسۆن سزای زیندانی سێ ساڵ و یەک مانگ و ١٥ رۆژی بەسەردا سەپێنرا. بڕیاری زیندانی ماڵەوە و قەدەغەکردن بۆ چوونە دەرەوەی وڵات لەسەر برۆنسۆن ھەڵگیرا.