Hüseyin Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
12 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
هاتای – AA
كۆمه‌ڵه‌ی هاریكاری هاتای به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئافاد ئاوی خواردنه‌وه بۆ هه‌ردوو كه‌مپی ده‌یر باڵوت و مه‌حموودیه‌ی ده‌ڤه‌ری عه‌فرین دابین ده‌كات.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هاریكاری هاتای ره‌حمی ڤاردی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له ماوه‌ی چوار مانگدا یه‌ك ملیۆن لیتر ئاوی خواردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه سووریانهدا دابه‌ش كردووه كه له‌و دوو كه‌مپه‌دا گیرساونه‌ته‌وه.
ڤاردی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌و ئاوهیشیان به تانكه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گه‌یاندۆته هه‌ردوو كه‌مپه‌كه و گوتی: "ئه‌و خوشك و برایانه‌مان له‌و كه‌مپه گیرساونه‌ته‌وه كه له رۆژهه‌ڵاتی غوته‌وه ئاواره بوون. له‌لایه‌ن ئافاده‌وه دوو بیر له‌و ناوچانه لێدراو‌ن به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاوی خواردنه‌وه. ئێمه دوای هه‌موو جۆره پشكنینێك رۆژانه ١٠ هه‌زار لیتر ئاوی خواردنه‌وه بۆ خوشك و براكانمان له‌و دوو كه‌مپه ده‌نێرین".
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا ره‌حمی ڤاردی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا رۆژانه ٣٦ هه‌زار لیتر ئاوی ده‌به له‌و دوو كه‌مپه دابه‌ش ده‌كه‌ن.