Merve Yıldızalp,Abdullah Shukur
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەھۆی شەھیدکردنی کارمەندێکی کۆنسولخانەی تورکیا لە شاری ھەولێر.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی فەرمانگەی راگەیاندنی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە بەھۆی شەھیدکردنی کارمەندێکی کۆنسولخانەی تورکیا لە شاری ھەولێر.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و ساڵح باسی پرسەکانی ناوچەیی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کراوە.