Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
18 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
هاتای - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و فه‌رمانده‌كانی سوپا یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووری سووریایان به‌سه‌ر كرده‌وه و سه‌ردانی ناوه‌نده كاتییه‌كانی مانه‌وه‌ی بۆینویۆغون و ئاپایدن-یان كرد و له‌گه‌ڵ سوورییه‌كان گفتوگۆیان ئه‌نجامدا.
ئاكار به یاوه‌ری سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، جه‌نه‌راڵ یاشار گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی، جه‌نه‌راڵ ئومیت دوندار و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ده‌ریایی، ئه‌دمیراڵ عه‌دنان ئۆزباڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی، جه‌نه‌راڵ حه‌سه‌ن كوچوكئاكیوز یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی توركیای له‌سه‌ر سنووری سووریا به‌سه‌ركرده‌وه.
ئاكار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی یه‌كه‌كانی سه‌ر سنوور كۆبووه‌وه و فه‌رمانی جۆراوجۆری پێدان و له چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا سه‌ردانی بنكه‌ی سنووری كییگۆره‌ن-ی كرد له شارۆچكه‌ی ئاڵتنئۆزو.
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان، ئاكار و فه‌رمانده‌كان سه‌ردانی ناوه‌نده كاتییه‌كانی مانه‌وه‌یان كرد له بۆینویۆغون. له‌وێ ئاكار زانیاری وه‌رگرت له‌باره‌ی كاره‌كان و له‌و خزمه‌تانه‌ی كۆڵییه‌وه كه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
ئاكار سه‌ره‌تا ناوه‌ندی ته‌ندروستی به‌سه‌ر كرده‌وه و پاشان سه‌ردانی ناوه‌ندی چاودێری بێ باوكانی كرد و له‌گه‌ڵ منداڵان گفتوگۆی كرد و شیرینی به‌سه‌ردا دابه‌ش كردن.
لای خۆیانه‌وه سوورییه‌كان سوپاسی ئاكاریان كرد بۆ ئه‌و میوانپهروهریهی به‌رامبه‌ریان كراوه، ئه‌ویش رایگه‌یاند: ''هه‌رچی زووه ئارامی و ئاسووده‌یی له ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین. ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كه‌ین هه‌مووان به ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵی‌دا بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان''.