Sarp Özer,Ramal Abdullah Mahmood
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
واشنتۆن – AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له دانیشتنی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی هاوبه‌شی TAİK-ATC كه ٣٧همینی ئه‌مساڵ له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كاری توركیا- ئه‌مریكا (TAİK) له دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه ئابوورییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مریكی-توركییه‌وه له ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ میدیاكاران كۆبۆوه و وه‌ڵامی پرسیارهكانیانی دایه‌وه.
خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی S-400 كه له رووسیا ده‌یكڕن له‌گه‌ڵ سیسته‌می ناتۆ نه‌گونجاو نییه و گوتی: "S-400 له سووریا جێگیركراوه و له مه‌ودایه‌كی نزیك له‌و له ئیسرائیل F-35 جێگیركراوه. له وڵاتانی به‌لقان-یش ره‌وشی هاوشێوه هه‌یه. ئێمه ده‌ڵێین 'وه‌رن با دانیشین و له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه بدوێین پێویسته له رووی ته‌كنیكییه‌وه چی بكه‌ین'. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه سیسته‌مه‌كانی ناتۆ تێك ناده‌ین. ئه‌وانه لێك جیا و سه‌ربه‌خۆن و به جیا كار ده‌كه‌ن. له‌وانه‌یه ئه‌ركی S-400 پاراستنی ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ بێت و جێگای F-35یش مالاتیا بێت. له‌مباره‌یه‌وه وه‌به‌رهێنانمان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین. مه‌ودایه‌كی زۆر هه‌یه له نێوانیان. با له‌مباره‌یه‌وه بدوێین. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌یە با رێوشوێنی پێویست بگرینه به‌ر. له‌مباره‌یه‌وه كراوه‌ین. ئه‌گه‌ر سیسته‌می S-400 هات له‌وانه‌یه له ئیستانبوڵ یان ئه‌نقه‌ره یان ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی دایبنێین. به‌پێی ئه‌وه‌ی كوێ هه‌ستیاره بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی فڕۆكه و مووشه‌ك".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه سیستەمی S-400 كه‌ی ده‌گاتە توركیا، خولوسی ئاكار گوتی: "له دوا كۆبوونه‌وه‌دا رووسه‌كان گوتیان مانگی حوزه‌یران، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بابه‌تێكه بۆ كاركردن له‌سه‌ری".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یش كه كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌باره‌ی جیاوازی ته‌كنیكی S-400 و F-35، خولوسی ئاكار گوتی: "داواكاری ئێمه‌ش له‌سه‌ر مێز له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان ئه‌وه‌یه".