Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار دوێنێ له میانی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی هاوبه‌شی TAİK-ATC كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه ده‌ره‌كییه‌كان (DEİK)، ئه‌نجوومه‌نی كاری توركیا-ئه‌مریكا (TAİK) و ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مریكی توركی (ATC) رێكخرابوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له بڕیاری حكوومه‌تی ئه‌مریكا كردووه بۆ كشانه‌وه‌ی له سووریا و گوتی:
"پێمانوایه كه پێویسته له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی توركیا و ئه‌مریكا و پاراستنی گه‌لی سووریای بێ تاوان، ئه‌مریكا كشانه‌وه‌كه‌ی به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ سوپای توركیادا ئه‌نجام بدات كه له ناوچه‌كه‌دا تاكه هێزی هاوپه‌یمان و به‌توانایه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی هێز دروست نه‌بێت له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا. له ئه‌گه‌ری دروستبوونی ناوچه‌یه‌كی ئه‌منیی پێویسته نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی ئاسایشی نیشتمانی له‌به‌رچاو بگیرێت و ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بكات بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ئارام. سه‌رۆك (تره‌مپ) باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ناوچه ئه‌منییه به قوڵایی 20 میل ده‌بێت. له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كانمان كارده‌كه‌ین له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئه‌منیی. له پێناو ئاسایشی سنووره‌كانمان پێویسته سوپای توركیا له‌و ناوچه ئه‌منییه‌دا هه‌بێت. وه‌ك ده‌ره‌نجامیش ده‌خوازین سووریای دراوسێمان له سه‌قامگیری، ئاشتیی و ئارامیدا بێت و ببێته خاوه‌ن حكوومه‌تێكی شه‌رعی و ببێته وڵاتێكی دیموكراسی كه سه‌ربه‌خۆ سیاسی و یهكپارچهییەکەی پارێزراو بێت".