Ahmet Furkan Mercan,Muhammet Ali Kemal
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، سه‌باره‌ت به ئاگركه‌وتنه‌وه له كڵێسای نۆتردام له پاریس پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، رایگه‌یاند: "وێرانبوونی ئه‌م شاكاره شوێنه‌واره‌ی كه میراتی جیهانه، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له په‌یامێكدا كه له‌رێگه‌ی هه‌ژماری تایبەتی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه:
"به دڵته‌نگییه‌كی زۆره‌وه ته‌ماشای ئاگركه‌وتنه‌وه له كڵێسای نۆتردام له پاریس ده‌كه‌ین. وێرانبوونی ئه‌م شاكاره شوێنه‌واره‌ی كه میراتی جیهانه، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی".