Hakan Çopur,Abdullah Shukur,Muhammet Ali Kemal
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لەبارەی پرسی کڕینی سیستەمی مووشەکی بەرگری S-400 کە بووەتە ھۆکاری سەرھەڵدانی ناکۆکی لە نێوان تورکیا و ئەمریکا گوتی: "باوه‌ڕناكه‌م ئه‌مریكا ریسك به له‌ده‌ستدانی توركیا وه‌ك دۆست و هاوپه‌یمان، بكات".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لە کۆنفرانسی ساڵانەی ھاوبەشی TAİK-ATC کە ٣٧ەمینی ئەمساڵ لەلایەن ئەنجوومەنی کاری تورکیا- ئەمریکا (TAİK) لە دامەزراوەی پەیوەندییە دەرەکییە ئابوورییەکان و ئەنجوومەنی ئەمریکی-تورکییەوە، سازکراوە بەشدارییکرد.
کاڵن لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ جۆشوا وۆلکەر کە کار لەسەر پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا دەکات، ھەڵسەنگاندنی بۆ ئەو پەیوەندیانە کرد و رایگەیاند کە دەبێ ھیوا ھەبێت لەبارەی داھاتووی پەیوەندییەکانی ئەمریکی-تورکی.
کاڵن لەبارەی پرسی سیستەمی مووشەکی بەرگری S-400 کە بووەتە پرسێکی گرنگ لە نێوان ئەمریکا و تورکیا گوتی: "بڕیاری S-400 بە یەک شەو نەدراوە. ئەو پاکێجەی لەلایەن ئەمریکاوە پێشکەشی ئێمە کرا، بە تەواوی وەڵامی داخوازییەکانی ئێمەی نەدایەوە. ئێمە لەم قۆناغەدا زۆر بە شەفافی پرسی S-400 مان بەڕێوە برد. ئێمە زۆر ھەوڵماندا تا سیستەمی پاتریۆت لە ئەمریکا بکڕین. ئێمە ئامادەین سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بکڕین، بەڵام پێویستە مەرجەکانی ئێمە ئەمە دەستەبەر بکات".
كاڵن به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بوو: "به‌كارهێنانی زمانی سزادان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌باره‌ت به توركیا، هه‌ڵوێستێكه كه كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له زۆر بواردا هاریكاریی گرنگمان هه‌یه. زمانێكی له‌وجۆره‌ی سزادان زیان به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت. ئێمه به‌شێكین له قۆناغی ئاستانا و قۆناغی جنێڤیش. له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا رۆڵێكی گرنگمان بینیوه و ده‌بینین. رۆڵی هه‌ستیارمان هه‌یه له راگرتنی دۆخی ئیدلب له‌ژێر كۆنترۆڵدا. ئه‌گه‌رچی ژماره‌یه‌ك جیاوازییمان هه‌بێت، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری سیاسیی له سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هاوبۆچوونین. له‌م قۆناغه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ده‌كرێت بگه‌ینه ئامانجی ٧٥ ملیار دۆلار له قه‌باره‌ی بازرگانیی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م زمانی سزا و هه‌ڕه‌شه‌یه درێژه پێبده‌ن چۆن ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌م ئامانجانه؟".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، سه‌ركۆمارمان هێشتا باوه‌ڕی به په‌یوه‌ندییه‌كی باش، به‌هێز و به‌سووده له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هەیە. له‌به‌رئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك (دۆناڵد) تره‌مپدا بایه‌خ به په‌یوه‌ندییه كهسییهكانمان ده‌ده‌ین. باوه‌ڕم وایه بڕیاربه‌ده‌ست و جێبه‌جێكاره‌كانی دیكه‌ش له واشنتۆن، ده‌توانن وێنه گه‌وره‌كه‌ی ئێره ببینن. باوه‌ڕناكه‌م ئه‌مریكا ریسك به له‌ده‌ستدانی توركیا وه‌ك دۆست و هاوپه‌یمان، بكات".