Gamze Türkoğlu Oğuz
04 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند کە، گوتارێك كه له گۆڤاری Newsweekی ئه‌مریكیدا بڵاوبووه‌ته‌وه، خراپترین بابه‌ته تائێستا له‌باره‌ی توركیاوه نووسرابێت.
كاڵن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی کە، گوتاره‌كه پڕوپاگه‌نده‌كانی په‌كه‌كه و فه‌تۆی وه‌ك بارێكی راسته‌قینه و ئایدۆلۆژی له توركیا ناوبردووه و، یه‌كێكه له خراپترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی سه‌باره‌ت به توركیا نووسراون.
كاڵن هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران تێپه‌ڕیووه، ئایا Newsweek بانگه‌واز بۆ كوده‌تایه‌كی نوێ ده‌كات له توركیا"؟