Andaç Hongur,Sefa Mutlu
03 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا ساڵانێكه رووبه‌ڕووی په‌كه‌كه ده‌بێته‌وه و، گوتی: "له ئیستادا هه‌موو یه‌كه‌كانی ئاسایشمان، هێزه چه‌كداره‌كانمان، وه‌زاره‌تی ناوخۆمان، جه‌ندرمه، گوند پارێزان، شان به‌شانی یه‌ك شه‌و و رۆژ بۆ به‌رگری كردن له نیشتمان قاره‌مانانه به فیداكاری مه‌زنه‌وه به‌ره‌نگار ده‌بنه‌وه. برایانمان جێگری سه‌رۆكی لقی لیجه‌ی دیاربه‌كری ئاك پارتی، ئۆرهان مه‌رجان و جیگری سه‌رۆكی لقی ئۆزالپی وان، ئایدن ئاهی، كه له‌م دواییانه‌دا له‌لایه‌ن ریكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌وه شه‌هید كران، له ئه‌نجامی هیرشێكی په‌كه‌كه كوژران و به پله‌ی شه‌هیدی گه‌یشتن. سه‌ره‌تا داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ خۆیان و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌س وكاریان ده‌كه‌م. رێكخستنی ئاك پارتی و گه‌له ئازیزه‌كه‌مان خۆش بن. ئه‌و هێرشانه كه ده‌كرێته سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران جارێكی دیكه رووی راسته‌قینه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه نیشان ده‌دات. له ئیستادا كاره‌كان به‌چڕی به‌رده‌وامه بۆ ده‌ستگیركردنی به‌رپرسیاران، دره‌نگ بێت یان زوو به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه ده‌برێنه به‌رده‌م دادگا".
گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی له ئه‌ورووپا، ئه‌مریكا یان شوێنه‌كانی دیكه‌دا ره‌خنه له توركیا ده‌گرن له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه، پێویسته بێ ده‌نگیان به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆكوژی، هێرش و كوشتارانه وه‌ك تێبینیه‌ك بگرین. له راستیدا ئه‌وه رووداوێكی دیاره و له به‌رامبه‌رماندایه بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی كه ئه‌وانه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا چه‌نده هه‌ڵوێستێكی دووڕوویان هه‌یه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه چی ده‌ڵێن با بڵێن ئێمه به كاریگه‌رترین شێوه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێگای خۆمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. له پێناو یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ماندا هه‌رگیزا و هه‌رگیز پاشگه‌زبوونه‌وه‌مان له‌و رێگایه جێگه‌ی باس نییه".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کاڵن، باسی له‌وه كرد كه لەرێگەی بانگەوازی سەرکۆمارمانەوە ئەو شەوە (١٥ی تەمووز) دووبارە ئێشکگریی دیموکراسی دەست پێ دەکرێتەوە و، گوتی: "خودی خۆیشی ئەو شەوە لە ئێشکگرییەکەدا بەشداریی دەکات. لەگەڵ کەسوکاری شەهیدەکان و غازییەکاندا لەرێگەی ئامڕازی جۆراوجۆرەوە کۆ دەبێتەوە. لەو رووەوە لەبیرنەکردنی ١٥ی تەمووز و رێگەنەدان بە لەبیرچوونەوەی گرنگییەکی گەورەی هەیە''.
هاوكات سه‌باره‌ت به قەیرانی نێوان قەتەر و ژمارەیەک لە وڵاتە عەرەبی کاڵن رایگه‌یاند: ''لە روانگەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەی دوێنێ بەڕێز ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی کەنداودا ئەنجامیداوە و لەو لێدوان و روونکردنەوانەوە کە بڵاودەکرێنەوە، ئەوە مایەی دڵخۆشییە کە سازانێک هەیە و بەرەو بەهێزبوون دەچێت کە چیتر ئەمە (قەیرانی نێوان قەتەر و ژمارەیەک لە وڵاتە عەرەبییەکان) لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەربکرێت. ماوەیەکی ١٠ رۆژی دیارییکرا بوو. قەتەر خەریکە وەڵامی ئەمە دەداتەوە، ئەوەش لە رێگەی کوێتەوە، وەک دەشزانن لەچوارچێوەی هەوڵی ئەو نێوەندگیرییەی میری کوێت ئەنجامی دەدات، چەند رۆژی داهاتوو رۆژانی چارەنوسساز دەبن. وەڵامەکان دەدرێنەوە و ئەو میکانیزمە دەست بە کارکردن دەکات. بە دڵنیاییەوە ئەوەی جێگەی ئومێدی ئێمەیە ئەوەیە ئەو جیاوازییە بنەڕەتییانە ساتێک زووتر چارەسەربکرێن''.