Mehmet Tosun
19 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند "ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه به هۆی فشاری په‌یه‌ده\یه‌په‌گه‌وه ناچاربووبوون عه‌فرین جێبهێڵن، ده‌ستیان به گه‌ڕانه‌وه كردووه. كاتێك ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی ده‌كرێته ناوچه‌یه‌كی ئارام، ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
ئیبراهیم كاڵن له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوزی به‌ریتانی، پێشهاته‌كانی عه‌فرینی هه‌ڵسه‌نگاند.
كاڵن باسی له‌وه‌كرد له ئێستادا ته‌واوی ناوچه‌ی عه‌فرین له هه‌ریه‌ك له شاره‌كان، شارۆچكه‌كان و گونده‌كان له تیرۆری په‌یه‌ده\یه‌په‌گه پاككراوه‌ته‌وه و سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد عه‌فرینیان كۆنترۆڵ كردووه.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی "ئایا سه‌ربازانی سوپای توركیا ناوچه‌كه جێده‌هێڵن یان نا؟" كاڵن ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتی كه پێشتر ئه‌نجامدرابوو، وه‌بیرهێنایه‌وه.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراته‌وه هه‌ریه‌ك له جه‌رابلوس، عه‌زاز و چۆبانبه‌ی كه ده‌كه‌ونه خۆرهه‌ڵاتی عه‌فرینەوە له تیرۆریستانی داعش پاككردووه‌ته‌وه و له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شدا زیاتر له سێ هه‌زار تیرۆریست له چالاكی خراون.
ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه‌كرد دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ناوچه‌كه راده‌ستی دانیشتوانی خۆجێیی كراوه‌ته‌وه و گوتی: "له ئێستادا دانیشتوانی خۆجێیی ئه‌م ناوچانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. له ناوچه‌ی جه‌رابلوس شتێك رووی دا كه له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا له هیچ شوێنێكی دیكه رووینه‌داوه. كاتێك ئێمه ئه‌و ناوچانه‌مان پاككرده‌وه، نزیكه‌ی ١٥٠ هه‌زار په‌نابه‌ری سووریی كه له توركیا بوون، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان".
كاڵن جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه چاوه‌ڕێن هه‌مان شت له ناوچه‌ی عه‌فرینیش رووبدات و ته‌نانه‌ت ده‌ستیان به بینینی ئه‌مه له ئێستادا كردووه و گوتی:
"ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه به هۆی فشاری په‌یه‌ده\یه‌په‌گه‌وه ناچاربووبوون عه‌فرین جێبهێڵن، ده‌ستیان به گه‌ڕانه‌وه كردووه. كاتێك ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی ده‌كرێته ناوچه‌یه‌كی ئارام، ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ده‌مه‌وێت باس له خاڵێكی دیكه بكه‌م، كاتێك كه ده‌ستمان به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كرد، ژماره‌یه‌ك له هاوپه‌یمانان و شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كان، باسیان له نیگه‌رانییان له كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانیی له ریزی هاووڵاتییانی مەدەنیدا كردبوو. ئێمه زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌مان كرد و رێگرییمان له كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانیی له ریزی هاووڵاتییانی مەدەنیدا گرت. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای وێنه‌كان بكه‌ن ئه‌وه ده‌بینن كه شاره‌كان هیچ زیانیان پێنه‌گه‌یشتووه. به‌ڕوونی جیاوازیی نێوان شاره‌كانی وه‌ك ره‌ققه و مووسڵ له‌گه‌ڵ عه‌فریندا ده‌بینن. له باره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانه‌وه زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌مان كرد. بۆمبی هه‌ستیار به‌كارهێنرا. سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له پێناو گیان له‌ده‌ستنه‌دانی هاووڵاتییانی مەدەنی و زیان نه‌گه‌یاندن به شوێنه مێژوویی و ئایینییه‌كان، زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان كرد. له ئێستادا گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیریی له عه‌فرین. له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا تواناكانمان له‌وباره‌یه‌وه چڕ ده‌كه‌ینه‌وه. به دڵنیاییه‌وه له ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كانمان له رێگه‌ی مانه‌وه له ناوچه‌كه، دڵنیا ده‌بن له‌وه‌ی كه شاره‌كه و دانیشتوانه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی له ئاسایش‌دا ده‌ژین".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا نیگهرانییتان هه‌یه له‌وه‌ی كه رژێمی ئه‌سه‌د ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا بگرێت؟" گوتی: "ئێمه پێمان وایه له‌م قۆناغه‌دا رژێم هه‌وڵی ئه‌وه نادات كه ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بگرێت. له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات شتێكی له‌م جۆره رووینه‌دا. ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌وه دڵنیابین كه نه‌ك ته‌نها له تیرۆریستانی په‌یه‌ده\یه‌په‌گه به‌ڵكو هاووڵاتییانی مەدەنی ئه‌و ناوچانه له هێرشه‌كانی رژێمیش پارێزراو ده‌بن".