Sefa Mutlu,Andaç Hongur,Emrah Güney
03 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند ''هۆکارەکەی هەرچییەک بێت سنگفراوانیی بەرامبەر بەو هەڵوێستانە نیشان نادەین کە رێگریی لە بەرەوپێشچوون لە پیشەسازیی بەرگریی تورکیادا، دەکەن. ئەوانەی کە ئەو هەڵوێستانە پەیڕەو دەکەن، ئەوە دەبینن کە ئێمە دژیان دەوەستینەوە. ئەو بەڵێندەرانەمان کە بۆ گەل و نیشتمانەکەیان کە بە دڵنیاییەوە لەو نێوەندەدا خۆیشیان قازانج دەکەن کە بە راستی شارەزان لە کارەکەدا و بەرهەمهێن و دڵسۆزن، با ئەوە بزانن کە ئێمە پشتیوانیانین''.
له میانی گوتارێكیدا كه له مه‌ڕاسیمی ده‌ستپێكی پرۆژه‌ی Kınalıada Korveti له بنیاتنانی دابه‌زاندن بۆ ناو ده‌ریا (چوارەمین كه‌شتی میللی) و كه‌شتی جه‌نگی ئیستانبوڵ (پێنجه‌مین كه‌شتی میللی) كه له توزڵا پیشكه‌شی كرد، ئه‌ردۆغان هیوای خواست پرۆژه‌كه ببێته مایه‌ی خێر و به ناوی خۆی و گه‌له‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد له پرۆژه‌كه‌دا جێده‌ستیان هه‌بووه و ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی كه‌شتی میللی (MİLGEM)دا، یه‌كه‌م كه‌شتی جه‌نگی korveti Heybeliada ماوه‌ی شه‌ش ساڵه به سه‌ركه‌وتووی له ده‌ریاكاندا كاره‌كانی رادهپهڕێنیت و، دووه‌مین كه‌شتیش korvet Büyükada'nın ماوه‌ی چوار ساڵه كار ده‌كات.
گوتیشی: ''وەک وڵاتێک کە ئامانجی ئەوەیە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە پیشەسازیی سەربازییدا هەموو پابەندییەکی بە دەرەوە بپچڕێنێت، پێویستە هەنگاوەکانمان خێراتر بکەین. بنیاتنانی کەشتی سەربازیی و تەنانەت ژێردەریایی، سەرکەوتنێکە کە لەو بوارەدا جێگەی شانازییە. لە ئێستادا وڵاتەکەمان یەکێکە لەو ١٠ وڵاتەی جیهان کە خۆی بە شێوەیەکی نیشتمانیی کەشتیی سەربازیی دیزاین دەکات، دروستی دەکات و درێژەی پێدەدات''.
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند "ده‌مه‌وێت به تایبه‌تی ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندیه‌ك بكه‌م؛ له هه‌ر بوارێكدا به دڵنیاییه‌وه كۆمپانیاكانی خۆمان و دامه‌زراوه میللییه‌كانی خۆمان هان ده‌ده‌ین له نێوان به‌رهه‌م و پرۆژه هاوشێوهكاندا. هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی پێداویستیه بهپهلهكانمان ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ ده‌ره‌وه ببه‌ین هێشتا پشت به توانای میللی ده‌به‌ستین كه بڕبڕه‌ی پشتی پلانهكانمانن. ئەگه‌ر پێویست بكات فیداكاری ده‌كه‌ین له بارەی كات و داراییه‌وه و ئه‌و رێگایه ده‌گرینه به‌ر. به روون و ئاشكرایی قسه ده‌كه‌م؛ ئه‌گه‌ر ئه‌م 15 ساڵه ئه‌و شێوازه‌مان نهگرتایهتهبهر، ئه‌وا ئه‌مڕۆ به هۆی ئه‌و گه‌مارۆ پهردهپۆشكراوانهی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا سه‌پێندراوه نه‌مانده‌توانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌ببه‌ین. له‌به‌رئه‌وه چاوبه ستراتیجیەتی كاره‌كان ده‌خشێنینه‌وه له پشتیوانی له‌و كۆمپانیانهمان كه له بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا كارده‌كه‌ن".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه هه‌ر كه‌سێك خاوەنی بانگەشە بێت، پێویسته ببێته خاوه‌نی توانا و، گوتی: ''تورکیا، بۆ خۆی و هەموو هاوڕەگەزەکانی، براکانی و دۆستەکانی، وڵاتێکە کە خاوەنی بانگەشەی گەورەیە. بۆ ئەوەش کە ئەو بانگەشانەمان بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە، مەرجە سەرەتا تواناکانی بواری بەرگریی پیشەسازییمان بۆ بەرزترین ئاست بەرزبکەینەوە. لەگەڵ ئەوەی کە ساڵی رابردوو بەرهەمهێنانمان بە بڕی ٥ ملیار دۆلار و هەناردەمان بە بڕی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار هەبووە و ئەوەش لە خۆیدا کارێکی گرنگە، ئەوەش راستییە کە هێشتا زۆر لەدوای ئامانجەکانمانەوەین''.
سه‌ركۆماری توركیا، باسی له‌وه‌یش كرد كه لە ئێستادا توركیا یەکێکە لەو ١٠ وڵاتەی جیهان کە خۆی بە شێوەیەکی نیشتمانیی کەشتیی سەربازیی دیزاین دەکات، دروستی دەکات و درێژەی پێدەدات و، گوتی: "ژماره‌ی ئه‌و پرۆژانه زیاد ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیان پێده‌ده‌ین كه له رووی ئاسایشی وڵاته‌كه‌مانه‌وه گرنگ و هه‌ستیارن. له بابه‌تی كه‌شتیه جهنگییهكاندا، 14 پرۆژه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌ربازی كه ته‌واوبوون. 10 پرۆژه‌ی دیكه‌مان هه‌یه كه ساڵانی داهاتوو گرێبه‌سته‌كانیان واژوو ده‌كرێن. هه‌موو ئه‌م پێشهاتانه بریتین له‌و گرنگیانه‌ی كه داومانه بۆ ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی په‌ره‌مان پێداوه له بواری ده‌ریاوانیدا به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ی تێیداین په‌ره‌یان سه‌ندووه. پشتیوان به خوا ئێمه كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگریش دروست ده‌كه‌ین. پێداگری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه و، هیچ نیگه‌ران نیم له‌و باره‌یه‌وه".