Abdullah Shukur
02 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2017
شرناخ - AA
لە ئاکامی ھێرشی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بۆ سەر شوێنی مانەوەی ئەو کرێکارانەی کە لە دروستکردنی رێگای نێوان شرنەخ-وان کار دەکەن، کرێکارێک کوژرا و کرێکارێکی دیکە برینداربوو.
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ھێرشیان کردە سەر شوێنی مانەوەی ئەو کرێکارانەی کە لە دروستکردنی رێگای نێوان شرنەخ-وان کار دەکەن.
لە ھێرشەکەدا کرێکارێک گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی دیکە برینداربوو.
لەدوای ھێرشەکە، ھێزەکانی ئەمنی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە ناوچەکەدا دەستپێکرد.