Zafer Fatih Beyaz
27 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رێورەسمێکی فەرمی پێشوازیی کرد لە سەرکۆماری ئەنگۆلا، جواو لۆورنسۆ کە بە سەردانێکی فەرمی لە تورکیایە.
سوارەکان تا دەروازەی پرۆتۆکۆلی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، یاوەری ئۆتۆمبیلی میوانیان کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە دەرگای سەرەکی کۆشکی کۆماريدا، پێشوازیی کرد لە سەرکۆماری ئەنگۆلا، جواو لۆورنسۆ.
دوای تێپەربوون بە پاسەوانانی شەرەف و ناساندنی شاندی ھەردوولا لەلایەن ئەردۆغان و لۆورنسۆوە، لەسەر پەیژەکانی بەردەم کۆشکی کۆماریی و لە بەردەم ئاڵای ھەردوو وڵاتدا، هەردوو سەرۆك بۆ رۆژنامەنووسان وەستان و وێنەیان گرت.
ئەردۆغان و لۆورۆنسۆ کە دەستیان بە کۆبوونەوەی دووقۆڵی کرد، دوای کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەی نێوان شاندی ھەردوو وڵات، بەشداری دەکەن لە رێورەسمی واژووکردنی رێککەوتننامەکان، هەروەها کۆنگرەيەكى رۆژنامەوانیی ھاوبەش ئەنجامدەدەن.