Muhittin Sandıkçı
27 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2021
ریزە - AA
بەردەوامبوونی لێزمە باران لە قەزاکانی پازار، ئاردەشەن، ھەمشین و فندقلیی سەربە پارێزگاری ریزە باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا، ژیانی هاووڵاتييانى راگرتووە.
لە ناوچەی مەلیاتی سەربە قەزای پازار، بارانی بەخوڕ بووە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە جۆگەلەکان. ئاوەکە رژایە سەر رێگای کەناری دەریای رەش و هاتوچۆى لە شەقامەكان گرت.
تیمەکاتی رێگاوبان و پۆلیسی ھاتوچۆ، رێکاری پێویستیان گرتەبەر بۆ ئاساييكردنەوەى هاتوچۆ و بەرگرتن لە رووداوی نەخوازراو.
جگە لە قەزای پازار لە قەزاکانی ئاردەشەن، ھەمشین و فندقلی چەندین جۆگەلە و رووبار بەھۆی ئاوی بارانەوە پربوون و سەرێژبوون و لە چەند شوێنێکيشدا لافاوی بچووکی لێکەوتەوە.