Ferdi Türkten, Aybüke İnal Kamacı
04 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2021
ریزە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی: "کڵچدارئۆغڵو، کە لە ئەنقەرەوە بۆ ئیستانبوڵ بۆ فەتۆچییەکان بەڕێکەوت، یەک جار سەردانی دایکانی دیاربەکری نەکرد کە ٧٢٣ رۆژە خەبات دەکەن بۆ شادبوونەوە بە رۆڵەکانیان".
ئەردۆغان، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی راوێژکاریی فراوانکراوی ئاک پارتی لە پارێزگاى ریزە كە لە ھۆڵی رۆشنبیری ئیسماعیل قارەمان بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، خۆشحاڵی خۆی بەوە دەربڕی کە چاوی بە ھاوشارییەکانی ریزە کەوتووە و سوپاسی ئەو بایەخ و پێشوازییەی کردن.
ئەرۆدغان، رەخنەی لە سەرۆکی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو، گرت بەوەی ھێشتا سەردانی دایکانی دیاربەکری نەکردووە و گوتی: "کڵچدارئۆغڵو، کە لە ئەنقەرەوە بۆ ئیستانبوڵ بۆ فەتۆچییەکان بەڕێکەوت، یەک جار سەردانی دایکانی دیاربەکری نەکرد کە ٧٢٣ رۆژە خەبات دەکەن بۆ شادبوونەوە بە رۆڵەکانیان".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتیشی: "نەک تەنھا لە پرسی دایکانی دیاربەکر. لە ھیچ پرسێک کە پەیوەندی بە مانەوەی وڵات و داھاتووی گەلەکەمانە ھەڵوێستێکی نیشتمانی و خۆماڵییان نیشان نەدا".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاماژەی بە شکستەکانی جەھەپە لە ھەلبژاردنەکانی رابردوو کرد و گوتی: "جەھەپە، کە ٢٠ ساڵە ھەموو ھەڵبژاردنەکانی دۆڕاندووە. یارییەکی مەترسیدار دەکات کە بە ئازاری ئەو زللەیەی کە گەل لێیداوە دەیسوتێنێت".
ئەردۆغان، گوتیشی: "لە کاتێکدا کە ئاسۆی کەسانێک کە لە بەرد ھاویشتن و قسەکردن زیاتر تێناپەڕێت، ئێمە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھێرشبەرانەی ئاکینجییەکانەوە سەر لە نوێ مێژووی جەنگ دەنوسینەوە".