توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "کاری لە پێشینەمان چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتە"

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "وەک دەوڵەت چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتمان، گرتنەبەری هەنگاوی نوێ بەپێی داواکاری و چاوەڕوانییەکانیان لە پێشینەی کارە سەرەکییەکانمانە".

Zafer Fatih Beyaz  | 04.12.2025 - نوێکردنەوە : 05.12.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "کاری لە پێشینەمان چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "وەک دەوڵەت چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتمان، گرتنەبەری هەنگاوی نوێ بەپێی داواکاری و چاوەڕوانییەکانیان لە پێشینەی کارە سەرەکییەکانمانە".

لە میانی بەشداری کردنی لە دیداری ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان "سەدەی تورکیای بێبەربەست" کە لە ناوەندی کۆنگرەکانی ئاک پارتی بەڕێوەچوو، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە بەشداری کردنی لە بەرنامەکەدا، کە بە بۆنەی سێی کانوونی یەکەم، ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ڕێکخراوە.

لە بەرنامەکەدا کە بە میوان و ئامادەبووانی ناو هۆڵەکە نوێنەرایەتی خاوەن پێداویستییەکانی ٨١ پارێزگای تورکیایان دەکرد، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بەخێرهاتن، خۆشیتان لەگەڵ خۆتان هێنا".

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت کردەوە و، ڕایگەیاند: "وەک دەوڵەت چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەتمان، گرتنەبەری هەنگاوی نوێ بەپێی داواکاری و چاوەڕوانییەکانیان لە پێشینەی کارە سەرەکییەکانمانە".

گوتیشی: "فیداکارانە کار دەکەین تا ئەو کاتەی یەک خوشک و برای خاوەن پێداویستی تایبەتمان نامێنێت کە دڵی شکابێت و چاک نەکرابێتەوە و پێداویستییەکانی بۆ دابین نەکرابێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın