توركيا, جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان: "پێویستە ھەموو بەیەکەوە برینەکانی فەڵەستین ساڕێژ بکەین و سەرلەنوێ غەززە بنیات بنێینەوە"

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "(بەیاننامەی نیازی لووتکەی ئاشتیی شەرم شێخ) ھیوادارم ڕاگەیەندراوە چوار قۆڵییەکە ببێتە بەردێکی نوێ لەسەر ڕێگای ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەکەماندا".

Merve Yıldızalp Yormaz  | 15.10.2025 - نوێکردنەوە : 15.10.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "پێویستە ھەموو بەیەکەوە برینەکانی فەڵەستین ساڕێژ بکەین و سەرلەنوێ غەززە بنیات بنێینەوە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "سەرەڕای ئەو دۆخە ناخۆشەی لە غەززە هەیە، منداڵان دڵیان خۆشە. سوپاس بۆ خودا کارمەندانی هاوکاری سوجدەی سوپاسگوزاری دەبەن. دوای دوو ساڵ بۆ یەکەمجار دایکان دەتوانن بەبێ ترسی بۆمباران منداڵەکانیان ڕەوانەی شەقامەکان بکەن. تەنانەت تەنیا بینینی ئەمە بۆ ئێمە جێگەی دڵخۆشییە".

لە گوتارێکیدا کە لە بەرنامەی ڕاھێنانی سەرۆکایەتی کاروباری ئابووریی ئاک پارتی لە ناوەندی گشتیی پارتەکە پێشکەشی کرد، سەرکۆمار ئەردۆغان ھیوای خواست بەرنامەکە ببێتە مایەی خێر بۆ وڵات، گەل، پارت و ئابووریی.

سەبارەت بە بەیاننامەی نیازی لووتکەی ئاشتیی شەرم شێخ، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ھیوادارم ڕاگەیەندراوە چوار قۆڵییەکە ببێتە بەردێکی نوێ لەسەر ڕێگای ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەکەماندا".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە سەرلەنوێ بنیاتنانەی غەززە کرد و، ڕایگەیاند: "ڕەنگە سەرلەنوێ هەستانەوەی غەززە چەندین ساڵ بخایەنێت. ڕووداوەکە ماوەی بنیاتنانەوە و زیندووکردنەوەی ھەیە. لێرەدا ئەرکی گرنگ دەکەوێتە سەر شانی تورکیا".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دۆخی دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە کرد و، ڕایگەیاند: "سەرەڕای ئەو دۆخە ناخۆشەی لە غەززە هەیە، منداڵان دڵیان خۆشە. سوپاس بۆ خودا کارمەندانی هاوکاری سوجدەی سوپاسگوزاری دەبەن. دوای دوو ساڵ بۆ یەکەمجار دایکان دەتوانن بەبێ ترسی بۆمباران منداڵەکانیان ڕەوانەی شەقامەکان بکەن. تەنانەت تەنیا بینینی ئەمە بۆ ئێمە جێگەی دڵخۆشییە''.

ڕاشیگەیاند: "ئێستا پێویستە ھەموو بەیەکەوە برینەکانی فەڵەستین ساڕێژ بکەین و سەرلەنوێ غەززە بنیات بنێینەوە و ببینە هیوا بۆ خوشک و برایانی غەززە".

دەربارەی بنیاتنانەوەی غەززە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لەگەڵ ھەموو وڵاتانی کەنداو بەتایبەتیش لەگەڵ ئەمریکا بەیەکەوە گفتوگۆ دەکەین و بڕیار لەسەر ئەو ھەنگاوانە دەدەین کە دەیانگرینەبەر".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە پرۆژەکانیان کرد لە بارەی نیشتەجێبوون و کرێی و خانوو لە وڵاتدا و، ڕایگەیاند: "پرۆژەیەکی زۆر گرنگ لە بارەی بەرزی نرخی کرێ و خانوو جێبەجێ دەکەین. لەمەودوا دەوڵەت پلان بۆ بابەتی کرێ دادەنێت. بەشێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی کۆمەڵایەتی بەمەرجی گونجاو بە ھاووڵاتیانمان دەدەین بە کرێ، بەتایبەتی هاوکاری خێزانە کەم دەرامەتەکانمان دەکەین. پڕۆژەی نیشتەجێبونمان نەک تەنیا لە سیاسەتە کۆمەڵایەتیەکاندا، بەڵکو لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڵئاوسانیشدا دەستمان بەهێز دەکات و هاوکار دەبێت لە دابەزینی هەڵئاوسان بۆ تاک خانەیی".

سەبارەت بە پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، جەهەپە سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە سیاسەتەکانی دەرەوەشیاندا ڕەنگدانەوەی قەیرانی ناسنامەیان دەبینین. ناتوانن واز لەو عادەتە بھێنن کاتێک دەچنە دەرەوەی وڵات سکاڵا لە وڵاتی خۆیان دەکەن".

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕووی قسەکانی کردە سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل و، ڕایگەیاند: "هوهای ھاوڕێیانت لە سەرکۆمارێک کە بە دەنگی گەل ھەڵبژێردراوە لە پایتەختەکانی ڕۆژئاوادا، پێی ناگوترێت سیاسەت و هەگیز کاری ئۆپۆزسیۆنی نییە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın