توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "لەو سیستمە جیهانییەی سەرلەنوێ دادەڕێژرێتەوە تورکیا دەبێتە یەکێک لە جەمسەرە سەرەکییەکان"

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "هەرچەندە هێشتا کەسانێک لەوە تێناگەن، بەڵام ئێستا ڕاستیی تورکیایەک هەیە کە تەکنەلۆجیای خۆی بەرهەم دەهێنێت، دیزاینی دەکات، پەرەی پێ دەدات و هەناردەی جیهانی دەکات".

Merve Yıldızalp Yormaz  | 23.01.2026 - نوێکردنەوە : 23.01.2026
سەرکۆمار ئەردۆغان: "لەو سیستمە جیهانییەی سەرلەنوێ دادەڕێژرێتەوە تورکیا دەبێتە یەکێک لە جەمسەرە سەرەکییەکان"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئەو بەرهەمە بەرگرییانەمان کە شاکاری ئەندازیارین و ئەوان بە بیانووی بێ مانا دژایەتییان دەکرد، ئێستا لە هەموو لایەکی جیهاندا خواستی زۆریان لەسەرە".

لە میانی بەشداری کردنی لە حەوتەمین کۆبوونەوەی گشتیی نائاسایی کۆنفیدراسیۆنی خاوەنکارە دەستپێشخەرەکانی تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بە تواناکانی وڵاتەکەی کرد لە بواری تەکنەلۆجیادا و، ڕایگەیاند: "هەرچەندە هێشتا کەسانێک لەوە تێناگەن، بەڵام ئێستا ڕاستیی تورکیایەک هەیە کە تەکنەلۆجیای خۆی بەرهەم دەهێنێت، دیزاینی دەکات، پەرەی پێ دەدات و هەناردەی جیهانی دەکات".

گوتیشی: "ئەو بەرهەمە بەرگرییانەمان کە شاکاری ئەندازیارین و ئەوان بە بیانووی بێ مانا دژایەتییان دەکرد، ئێستا لە هەموو لایەکی جیهاندا خواستی زۆریان لەسەرە".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە زۆر خواست لەسەر بەرهەمەکانی تورکیا هەیە و، ڕایگەیاند: "ئەوەندە خواست لەسەر فڕۆکە، هێلیکۆپتەر، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان، کەشتی و پلاتفۆڕمە دەریاییەکانمان و زۆری دیکەش هەیە، فریای داواکارییەکان ناکەوین".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان پشتیوانی حکوومەتی بۆ ئەو کەسانە دووپات کردەوە کە بەرهەمهێنان دەکەن و هەلی کار دەڕەخسێنن و، ڕایگەیاند: "لەگەڵ ئەوانەداین بەرهەمدەهێنن، هەلی کار دەڕەخسێنن وهەناردە دەکەن. هەرکەسێک بەهای زیادە بەرهەمبهێنێت و هاوکاری ئابووریی تورکیا بێت، پشتیوانی تەواوی حکوومەتەکەمانی دەبێت".

گوتیشی: "ئەمساڵ ٤٥ ملیار لیرە هاوکاری دەبەخشینە هەناردەکارانمان. بەبێ پەراوێزخستنی کەس و بێ جیاکاری لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئابووریی پشتیوانی هەمووانمان کردووە".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە کاریگەری تورکیا کرد لە داڕشتنەوەی سیستمی جیهانیدا و، گوتی: "لەو سیستمە جیهانییەی خەریکە سەرلەنوێ دادەڕێژرێتەوە، پشتیوان بە خودا تورکیامان دەبێتە یەکێک لە جەمسەرە سەرەکییەکان".

ڕاشیگەیاند: "دەچینە قۆناغێکی جیاوازەوە کە تێیدا بەرهەمی فیداکاری و ڕەنج و پشتیوانی کردنی ڕاستی مێژوو و ویژدان دەچنینەوە، وەک ئەوەی لە سووریا ڕووی دا".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەو کەسانە کرد کە ساڵانێکە چاوەڕێی ئەوەن تورکیا تووشی قەیران و کێشەی ئابووریی بێت و، ڕایگەیاند: "هەرگیز گوێ مەگرن بۆ ئەو ئابووریناسە دەستەمۆیانەی وەک چۆن چاوەڕێی گۆدۆ دەکرێت ساڵانێکە چاوەڕێی ئەوەن تورکیا تووشی قەیران، پشێوی و کێشەی ئابووریی بێت".

گوتیشی: "گرنگیی بەو سیناریۆ تاریکانە نادەین کە بکوژانی ئابووریی وەک پێشبینی دەیخەنە بازاڕەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە سیستمی جیهانیی کرد کە وەک تورکیا ساڵانێکە ڕەخنەی لێدەگرن و، گوتی: "وردە وردە جیهان ڕوو لە گوتەکانی ئێمە دەکات. ڕاستیی ئەو ڕەخنانەی کە ساڵانێکە لە سیاسەتی جیهانییمان دەگرت، ئەمڕۆ دەردەکەون".

سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی تورکیا ڕێگا و بەختی کراوەیە و، گوتی: "دەرگای نوێمان لەبەردەمدا دەکرێتەوە، دەرفەتی نوێمان بۆ دەڕەخسێت و هەل و مەرجێک دێتە پێشەوە لە سەرووی پێشبینییەکانیشمانەوە دەبێت".

ڕاشیگەیاند: "لە گەشتێکی تەواو نوێداین کە داستانەکانمان لەبەر دەکرێن، دۆست و دوژمن باس لە سەرکەوتنەکانمان دەکەن و کۆتاییەکەشی تورکیایەکی گەورە و بەهێز دەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın