توركيا, وەرزش

سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ شاکیل ئۆنیڵ یاری باسکەی کرد

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای دیداری لەگەڵ ئەکتەری ئەمریکی و یاریزانی پێشووی خولی باسکەی ئەمریکا (NBA)، شاکیل ئۆنیڵ لە سەنتەری تورکسێل بۆ پەرەپێدان بە یاری لە ئیستانبوڵ، یاری باسکەیان ئەنجامدا.

Merve Yıldızalp Yormaz, Zahir Sofuoğlu  | 20.01.2026 - نوێکردنەوە : 20.01.2026
سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ شاکیل ئۆنیڵ یاری باسکەی کرد

Ankara

ئیستانبوڵ ــ AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ئەکتەری ئەمریکی و یاریزانی پێشووی خولی باسکەی ئەمریکا (NBA)، شاکیل ئۆنیڵ یاری باسکەیان ئەنجامدا.

یارییەکە دوای دیداری سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ شاکیل ئۆنیڵ لە سەنتەری تورکسێل بۆ پەرەپێدان بە یاری لە ئیستانبوڵ ئەنجامدرا.

ھاوکات دوای یارییەکەیش، سەرکۆمار ئەردۆغان و شاکیل ئۆنیڵ واژوویان لەسەر ئەو تۆپانە کرد کە لە میانی یارییەکەدا، یارییان پێ کرد و دواتر لەگەڵ ژمارەیەک لە وەرزشوانانی گەنج، وێنەی یادگارییان گرت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın