توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە قۆناغێکی مێژووییداین بۆ سەدەی نوێی تورکیا لەسەر بنەمای ئاشتی، برایەتی و دادپەروەری"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئامانجی ئێمە گەرەنتیکردنی کەشێکە لە هەموو ناوچەکە کە چیتر جیلەکان تێدا بەهەدەر نەچن و دایکەکان نەگرین و ئاشتی، ئاسایش، ئارامی و خۆشگوزەرانی بەرقەرار بێت".

Mikail Bıyıklı  | 25.10.2025 - نوێکردنەوە : 25.10.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە قۆناغێکی مێژووییداین بۆ سەدەی نوێی تورکیا لەسەر بنەمای ئاشتی، برایەتی و دادپەروەری"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە قۆناغێکی مێژووییدایە بۆ بەجێ گەیاندنی ڕوانگەی سەدەی نوێی تورکیا لەسەر بنەمای ئاشتی، برایەتی، پەرەپێدان و دادپەروەری و جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیایەکی بێ تیرۆر و دوای ئەوەیش ناوچەیەکی بێ تیرۆر وەک دەستکەوتێک بۆ نەوەکانی داهاتوومان بونیاد دەنێن.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە هۆڵی کۆنگرەکانی ئیستانبوڵ بەشداری لە ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی "دیداری سەدەی تورکیا" کرد کە بە درووشمی "هەموومان بە یەکەوە بۆ تورکیایەکی بەهێز"، بەڕێوەچوو.

سەرکۆماری تورکیا لەسەرەتای گوتارەکەیدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەگەر باسی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری دەکرێت، بیرەکان دەچێتە سەر تورکیا. کاتێک باسی بەزەیی، میرەبانی و دادپەروەری دێت لە زینەکاندا ئەم گەلە خۆشەویستە دێتە بەرچاو".

گوتیشی: "لە سووریاوە بۆ غەززە، لە کەنداوەوە بۆ پێکدادانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، لە هەموو شوێنێک، بە بێ تورکیا هیچ هاوکێشەیەک سەر ناگرێت".

بەشێکی دیکەی قسەکانی سەرکۆمار ئەردۆغان تایبەت بوو بە هەوڵەکانی "تورکیای بێ تیرۆر" و لەم بارەیەوە گوتی: "لە قۆناغێکی زۆر مێژووییداین بۆ بەجێ گەیاندنی ڕوانگەی سەدەی نوێی تورکیا لەسەر بنەمای ئاشتی، برایەتی، پەرەپێدان و دادپەروەری".

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "ئیتر هەم لە ناوچەکەدا و هەم لەسەر ئاستی جیهانی تورکیایەک هەیە کە متمانە بە قسەی دەکرێت و ئاسایشی و سەقامگیری هەناردە دەکات".

گوتیشی: "ئامانجی ئێمە گەرەنتیکردنی کەشێکە لە هەموو ناوچەکە کە چیتر جیلەکان تێدا بەهەدەر نەچن و دایکەکان نەگرین و ئاشتی، ئاسایش، ئارامی و خۆشگوزەرانی بەرقەرار بێت".

لە کۆتایی سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "پەنا بە خوا، بە ئیرادەیەکی هاوبەش سەرەتا تورکیایەکی بێ تیرۆر و دوای ئەوەیش ناوچەیەکی بێ تیرۆر وەک دەستکەوتێک بۆ نەوەکانی داهاتوومان بونیاد دەنێین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın