سەرکۆمار ئەردۆغان: "عەرەب، تورکمان، کورد، دوورزی و مەسیحی براوەی سووریای یەکگرتوو و پارێزراو دەبن"
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ڕێگەمان نەدا ئەو ئاگرەی کە وڵاتانی دراوسێمانی گرتووەتەوە، بۆ وڵاتی ئێمە تەشەنە بکات و کاریگەری لەسەرمان هەبێت".
Ankara
ئایدن - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، هەرکام لە عەرەبەکان، تورکمانەکان، کوردەکان، دوورزییەکان و مەسیحییەکان و هەموو هاووڵاتیانی دیکەی سووریایی، "براوەی سووریای یەکگرتوو و پارێزراو دەبن.
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە ڕێوڕەسمی ڕاکێشانی تیروپشک بۆ ٦ هەزار و ٩٧٣ یەکەی نیشتەجێبوون و هەروەها ڕادەستکردنی هەزار و ٤٨٢ و هاوکات تەواوبوونی نەخۆشخانەی گشتی و چەندین پڕۆژەی دیکە لە پارێزگای ئایدن، گوتارێک پێشکەش دەکات
لەسەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە هەوڵەکان بۆ بونیادنانەوەی ئەو ناوچانە کرد کە بوومەلەرزە لێی داون و رەخنەشی لە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی گرت و گوتی: "هەوڵەکانی بونیادنانەوە خەریکە تەواو دەبێت، سەرۆکی گشتی جەهەپە تازە بە تازە دەیەوێ بەرپرسیارێتی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان لە ئەستۆ بگرێت".
گوتیشی: "لەبیریان کردووە ئەوانەی لە شارەوانییەکاندا لە جیاتی مەعاش پارەی ڕۆژانەیان پێ دەدان، ئێستا دەیانەوێ خانەنشینان دژ بە حکوومەت هان بدەن".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕەخنەکانی لە سیستەمی جیهانی وەبیر هێنایەوە و گوتی: "کاتێک سەیری مشتومڕەکانی داڤوس دەکەین، دەکەوێ کە ڕەخنەکانی ئێمە لە سیستەمی جیهان لە ڕۆژئاواشدا بەرە بەرە زەمزەمە دەکرێت".
لەبارەی سووریاشەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان: "کاتێک هەڕەشەی تیرۆریستە جیاخوازەکان لە باکووری سووریا بە تەواوی لابدرێت، ئەوە نەک گەلی سووریا، بەڵکو هەموو ناوچەکە پشوو دەدەن. براوەی سووریای یەکگرتوو و پارێزراو، هەموو عەرەب، تورکمان، کورد، دوورزی و مەسیحییەکان و هەموو هاووڵاتیانی دیکەی سووریایی دەبن".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "دۆخی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش زۆر بەهێزتر و پێداگرانەتر دەبێت. شوکور بۆ خوا ناوچەکەمان لە تیرۆر ڕزگاری دەبێت".
لە کۆتاییدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ڕێگەمان نەدا ئەو ئاگرەی کە وڵاتانی دراوسێمانی گرتووەتەوە، بۆ وڵاتی ئێمە تەشەنە بکات و کاریگەری لەسەرمان هەبێت".
