سەرکۆمار ئەردۆغان: "دژی ئەوانە دەوەستینەوە هەوڵ دەدەن ڕۆژە تاریکەکان زیندوو بکەنەوە"
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەمڕۆ جارێکی دیکە نەفرەت لەو عەقڵیەتە فاشیستانە، لووتبەرز، لەخۆبایی و نزمە دەکەم کە پاشماوەی ٢٨ی شوباتەو هەوڵی سووکایەتی کردن بە ژنە سیاسەتمدارێکی سەرکەوتوو دەدات".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ جارێکی دیکە نەفرەت لەو عەقڵیەتە فاشیستانە، لووتبەرز، لەخۆبایی و نزمە دەکەم کە پاشماوەی ٢٨ی شوباتە و هەوڵی سووکایەتی کردن بە ژنە سیاسەتمدارێکی سەرکەوتوو دەدات".
لە گوتارێکیدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان هیوای خواست کۆبوونەوەکانی فراکسیۆنەکە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ وڵات، گەل و دیموکراسیی.
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر هەڵوێستی پارتەکەی کردەوە و، ڕایگەیاند: "مەیدانەکە بۆ ئەوانە چۆڵ ناکەین کە هەڕەشە لە ژنان دەکەن. بوێرانە دژی ئەو کەسانە دەوەستینەوە کە هەوڵ دەدەن ڕۆژە تاریکەکانی ڕابردوو زیندوو بکەنەوە".
سەبارەت بە سووریا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "گەورەترین هیوامان ئەوەیە سووریا بە سەقامگیریی و ئارامیی بگات. هیواخوازین برا سوورییەکانمان بە یەکگرتوویی و شانبەشانی یەک داهاتوویان بنیات بنێن".
گوتیشی: "لە سووریا نەخشەڕێگای ئاشتیی هەمیشەیی ڕوون بووەتەوە. نابێت لایەنەکان حسابی هەڵە بکەن، نابێت هەڵەکان دووبارە بکەنەوە و بە داواکاریە زیادەڕۆکان پرۆسەکە ژەهراوی بکەن".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد هەردڵۆپە خوێنێک کە دەڕژێت جەرگمان دەسوتێنێت و، ڕایگەیاند: "بەبێ جیاوازیی عەرەب، تورکمان، کورد و نوسەیری لەدەستچوونی تەنتا یەک گیان لە سووریا بە واتای لێبوونەوەی پارچەیەک لە گیانمان دێت".
ڕاشیگەیاند: "کاتی ئەوە هاتووە سەرچاوەکانی سووریا و سامانەکانی ژێرزەوی و سەرزەوی لەبری تونێل لەژێر شارەکان بۆ خۆشگوزەرانی هەموو توێژەکان خەرج بکرێن".
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا لە ناوچەکەیدا بە دوای هەژمووندا ناگەڕێت و، گوتی: "هەرگیز ئارەزووی دیزاین کردنی وڵاتانی دیکەی ناکات. تەواو بە پێچەوانەوە ئێمە بە دڵسۆزییەوە داوای برایەتی دەکەین".
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕەخنەی لە جەهەپە گرت و، ڕایگەیاند:" دەبینین کات دەگۆڕێت، جیهان دەگۆڕێت، سەرۆکە گشتییەکان دەگۆڕێن، بەڵام ئەو ڕاستیەی دەڵێت لە جەهەپەدا ئەوەی دێت، وادەکات ئاوات بەوەی پێشوو بخوازیت، هەرگیزا و هەرگیز ناگۆڕێت".
گوتیشی: "کە دێتە سەر قسە، داواکارن تورکیا بەڕێوە ببەن، بەڵام نە دەتوانن خۆیان بەڕێوە ببەن و نە جەهەپە. فێڵ و تەڵەکە، پیلانگێڕیی، بوختان، داو، کۆمیدی و تراژیدیی هەرچییەکت بوێت هەمووی تێدایە. چی بڵێین، خودا عەقڵ بەمانە و ئارامیش بە لایەنگرانی جەهەپە ببەخشێت".
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە بەڵێنەکانی جەهەپە کرد کە بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکانی داوە و، گوتی: "ئەوانەی لە مەیدانەکاندا بەڵێنی خانووی بێبەرامبەریان بەلێقەوماوانی بوومەلەرزە دابوو کەچی نەیانتوانیوە تەنانەت بە یەک پرۆژەوە بچنە بەردەمیان، ناتوانن ئەمڕۆ قسەمان پێ بڵێن".
ڕاشیگەیاند: "ئەوانەی تەنانەت دوای سێ ساڵ جگە لە دەیکەین دەیکەین هیچ پڕۆژەیەکی بەرجەستەیان نییە، زماندرێژیان بۆ سەر دەسەڵاتەکەمان تەنیا بەزاندنی سنوور نییە، بەڵکو بێ ئەدەبیە".
سەبارەت بە پرۆژەکانیان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات کە چەقەکەیان قەهرەمانمەرەش بوو، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: " هاووڵاتیانمان لە ١١ پارێزگاکەمان بەبێ زەحمەت و بە مەرجی زۆر گونجاو، بەبێ سوود و بە نرخی جێگیر دەبنە خاوەنی خانووەکانیان".
ڕاشیگەیاند: "بۆ خانووەکانی چوار ژووری مانگانە هەشت هەزار و ٧٥٠ لیرە وەک قیست دەدرێت. ئەم نرخە بۆ ماوەی ١٨ ساڵ جێگیر دەبێت، واتە بەبێ سوود دەبێت. لە خانووی گونددا سەدا ٥٠ داشکاندن دەکەین. پارەدان بۆ ١٨ساڵ و بەقیستی ٨١٠٠ لیرە دەبێت. ئەوەی بیەوێت دەتوانێت بە ٤٤٨ هەزار لیرە بە نەخت بیکڕێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
