توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "داوای خۆشگوزەرانی بۆ تورکمان، عەرەب، کورد، سوننە و نوسەیری لە سووریادا دەکەین"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "دەریای ڕەش نابێ شوێنی یەکلاکردنەوەی مشتومڕەکان بێت. ئەوە لە سوودی ئۆکراینا و ڕووسیادا نییە. هەموو پێویستیمان بە دەستبەری ئاسایش لە دەریای سپیدا هەیە".

Abdullah Sarica  | 13.12.2025 - نوێکردنەوە : 13.12.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "داوای خۆشگوزەرانی بۆ تورکمان، عەرەب، کورد، سوننە و نوسەیری لە سووریادا دەکەین"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئاواتیان بەدەیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ تورکمان، عەرەب، کورد، سوننە و عەلەوییە بە بێ جیاوازی لە سووریادا و جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو خواستە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ١٠ی ئادار بەدی دێت.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئاشتی و ئاسایش لە عەشقئاباد'ی پایتەختی ئۆزبەکستان، لە ناو فڕۆکەدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

لەسەرەتای قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە ناوەڕۆکی دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین کرد و گوتی: "دەستپێشخەرییەکانی بەڕێز ترەمپ'مان بە ئەرێنی زانی و توانای وڵاتەکەمان وەک پشکێک لە ئاشتیدا هەڵسەنگاند. بە گشتی لەسەر جەنگ و هەوڵەکان بۆ ئاشتی قسەمان کرد. بەڕێز پووتین وەک هەموو ئەکتەرەکانی دیکە لە هەوڵەکانی تورکیا لەم پرسانەدا ئاگادارە".

گوتیشی: "دوای ئەم گفتوگۆیەمان لەگەڵ پووتین، لە دەرفەتێکیشدا پەنا بە خوا لەبارەی پلانی ئاشتی لەگەڵ بەڕێز ترەمپ قسە دەکەم، ئاشتی زۆر دوور نییە و چاوەڕوانکراوە".

لەبارەی گرژییەکان لە دەریای سپی سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "دەریای ڕەش نابێ شوێنی یەکلاکردنەوەی مشتومڕەکان بێت. ئەوە لە سوودی ئۆکراینا و ڕووسیادا نییە. هەموو پێویستیمان بە دەستبەری ئاسایش لە دەریای سپیدا هەیە".

لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دۆخی سووریا کرد و گوتی: "ڕێککەوتننامەی ١٠ی ئادار لەنزیکەوە پەیوەندی بە هەموو ناوچەکەوە هەیە. پێویستە گەیشتن بە ئامانجەکانی لەبەرچاو بگیرێت و ئەوە بۆ سووریا ئەنجامێکی خێری دەبێت".

گوتیشی: "داوای خۆشگوزەرانی دەکەین بۆ تەواوی برایانی تورکمان، عەرەب، کورد، سوننە و نوسەیری (عەلەوی) لە وڵاتی برامان سووریادا بە بێ جیاوازی. ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار ئەو ئیرادەیە بەهێز دەکات".

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها باسی لە دۆخی غەززە کرد و گوتی: "مەرجە ئیسرائیل پابەندی بەڵێنەکانی بێت، هەموو هەنگاوەکانی ئاگربەست جێبەجێ بکرێت و ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە بۆ غەززە. ئەو قەیرانە ئاسایشییەی کە ئیسرائیل هۆکارێتی پێویستە نەمێنێت. تورکیا هیچ کاتێک لە بەرپرسیارێتی ڕاناکات".

لەبارەی پرسی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپادا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بۆ ئەوانیش گرنگە کە بە چاوێکی ستراتیژییەوە سەیری پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێمەدا بکەن. هەنگاوەکانی داهاتووی ئەورووپا ئەو ڕەوتە بەهێز دەکەن".

لە کۆتاییدا سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها باسی پرسی دەستووری نوێی بۆ تورکیا کرد و لەم بارەیەوە گوتی: "خواستمان دەستبەبەرکردنی دەستوورێکە (بۆ تورکیا) کە ئازاد، بونیادنەر و هەموو لایەک لەخۆ بگرێت. ئەو با بکەین بۆ ئەوەی گەلەکەمان (بە شانازییەوە) بڵێت، ئەوە دەستووری وڵاتی منە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın