سەرکۆمار ئەردۆغان: "بەرەو ئامانجی تورکیای سەربەخۆ لە پیشەسازی بەرگرییدا بەرەوپێش دەچین"
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "لەڕوانگەی ئەو بڕیارانەی لە کۆمیتەی جێبەجێکاری پیشەسازی بەرگریی دراون، بە هەنگاوی پتەو بەرەو ئامانجی تورکیای تەواو سەربەخۆ لە پیشەسازی بەرگرییدا بەرەوپێش دەچین".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، بە هەنگاوی پتەو بەرەو ئامانجی تورکیای تەواو سەربەخۆ لە پیشەسازی بەرگرییدا بەرەوپێش دەچین".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کارگەی بەرھەمھێنانی نەوەی نوێی تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی گوتارێکی پێشکەش کرد
لەسەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لەڕوانگەی ئەو بڕیارانەی لە کۆمیتەی جێبەجێکاری پیشەسازی بەرگریی دراون، بە هەنگاوی پتەو بەرەو ئامانجی تورکیای تەواو سەربەخۆ لە پیشەسازی بەرگرییدا بەرەوپێش دەچین".
گوتیشی: "لە هێڵی بەرهەمهێنانی زنجیرەیی کە ڕووبەری ٦٣ هەزار مەتر چوارگۆشەی داخراوە، مانگانە هەشت تانکی ئاڵتای و ١٠ ئاڵتوغ بەرهەمدەهێنرێت کە بەقەڵای مەیدانی جەنگ ناسراوە".
سەرکۆماری تورکیا وێڕای ئاماژەدان بە پێشکەوتنی بواری پیشەسازیی بەرگریی وڵاتەکەی گوتی: "بە بەکارهێنانی ئەو ئامێرە ئاسمانی، وشکانی و دەریاییانەی خاوەنی نوێترین تەکنەلۆجیان بەردەوامین لە تۆمارکردنی داستان. ئیدی دەوڵەتێک نین چاولێکەربین، بەڵکو چاومان لێدەکرێت. بە هەوڵدانێکی بێوچان لە ٢٣ ساڵدا سیستمێکی بەرگرییمان بنیات نا کە جیهان بە چاوێکی پڕ حەسرەتەوە تەماشای دەکات، هەندێک بە خۆشحاڵی و هەندێکیش بە نیگەرانییەوە لێی دەڕوانن".
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی بەرهەمهێنانی تانکی ئاڵتای لە لایەن تورکیاوە کرد و گوتی: "تانکی ئاڵتای کە بە سیستمی نوێ و بەرزترین ئاست بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخی جەنگی ئێستا ئامادەکراوە، بەشێوەیەک پەرەی پێدراوە کە گونجاوبێت بۆ سەخترین دۆخی ژینگەیی. لە ڕێگای ئاڵتایەوە بە تەواوی دەرگای قۆناغێکی نوێ لە تەکنەلۆجیای تانک دەکەینەوە".
گوتیشی: "شانازی بە ڕادەستکردنی یەکەم تانکی ئاڵتای بە سوپای قارەمانمان دەکەین کە بە سەرکەوتوویی هەموو قۆناغەکانی بڕیوە و ٣٥هەزار کیلۆمەتر تاقیکراوەتەوە و ٣٧٠٠ گوللەی تەقاندووە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
