سەرکۆمار ئەردۆغان: "بە ئیزنی خودا بە هێمنی و لەسەرخۆیی قۆناغی نوێی پرۆسەکە (توركیای بێ تیرۆر ) بەڕێوە دەبەین"
سەرکۆماری توركیا و سهرۆكی گشتیی ئاك پارتی، ڕهجهب تهیب ئەردۆغان: "(سەبارەت بە تێکشکان و کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە F-16 لە باڵكئهسیر) پشکنین و لێکۆڵینەوە پێویستەکان بۆ دۆزینهوهی هۆکارەکانی ڕووداوەکە دەستیان پێکردووە".
Ankara
ئهنقهره - AA
سەرکۆماری توركیا و سهرۆكی گشتیی ئاك پارتی، ڕهجهب تهیب ئەردۆغان سەبارەت بە سروودی ئایینی "حاجیان لە کەعبە" بۆ منداڵان لە کاتی پشووی وانەدا لە قوتابخانەیەکی بنهڕهتی لە ئیستانبوڵ، ڕایگهیاند: "بینینی ئەوەی جگەرگۆشەکانمان لە حەوشەی قوتابخانەکاندا پێکەوە لەگەڵ ئەم سروودە ئایینییانەدا دەڵێنەوە و بە جۆش و خرۆشەوە هەموویان بەیەکدەنگ ناوی پیرۆزی 'الله' دەڵێنەوە، ئێمەی زۆر دڵخۆش کرد. کۆبوونەوەی هەموو تورکیا لەسەر یەک ڕیتم و گوتنی هەمان وشە و هەمان دەنگ، ئەو کەشوهەوایەیە کە تامەزرۆی بووین، ئاواتمان بۆ دەخواست و تامەزرۆی بووین".
لە گوتارێكیدا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتهكهی لە پەرلەمانی تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان داوای لێخۆشبوونی له خودا بۆ فڕۆكهوانی ئهو فڕۆكه F-16 یه كرد كه له باڵكئهسیر كهوتهخوارهوه و شەهید بوو، سهرهخۆشی له کەسوکار و تورکیا و گەلهكهی كرد.
سەبارەت بە تێکشکان و کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە F-16كه لە باڵكئهسیر، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگهیاند: "پشکنین و لێکۆڵینەوە پێویستەکان بۆ دۆزینهوهی هۆکارەکانی ڕووداوەکە دەستیان پێکردووە".

له بارهی سروودی ئایینی "حاجیان لە کەعبە" بۆ منداڵان لە کاتی پشووی وانەدا لە قوتابخانەیەکی بنهڕهتی لە ئیستانبوڵ، سهركۆمار ئهردۆغان ڕایگهیاند: "بینینی ئەوەی جگەرگۆشەکانمان لە حەوشەی قوتابخانەکاندا پێکەوە لەگەڵ ئەم سروودە ئایینییانەدا دەڵێنەوە و بە جۆش و خرۆشەوە هەموویان بەیەکدەنگ ناوی پیرۆزی 'الله' دەڵێنەوە، ئێمەی زۆر دڵخۆش کرد. کۆبوونەوەی هەموو تورکیا لەسەر یەک ڕیتم و گوتنی هەمان وشە و هەمان دەنگ، ئەو کەشوهەوایەیە کە تامەزرۆی بووین، ئاواتمان بۆ دەخواست و تامەزرۆی بووین".
گوتیشی: "نابێت هیچ کەسێک بەمە دڵگران بێت، یان هەست بە بێزاری و نیگەرانی بکات. ئەم دیمەنە، دیمەنی ڕاستەقینەی تورکیایە. ئەم دیمەنە، دیمەنی ئەم خاکە و دیمەنی ئەم گەلەیە. خوای گەورە لە هەموو ئەو کەسانە ڕازی بێت کە بوونەتە هۆی دروستبوونی ئەم دیمەنە".
ههروهها سهبارهت به گشتاندنی ڕەمەزانی وەزارەتی پەروەردە، سهركۆمار ئهردۆغان ڕاگهیاند: "ڕاستە، لەجێی خۆیەتی و یاسایییە. جگە لەوەی لەگەڵ کەشی مەعنەویی ڕەمەزاندا دەگونجێت، خزمەتێکە گوزارشت لە هەست و سۆزی گەلەکەمان دەکات".
دهربارهی كاردانهوهكانی ئۆپۆزسیۆن بهرامبهر گشتاندنهكه، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگهیاند: "کێشەی ئەمانە عەلمانییەت نییە و هیچ کاتێکیش نەبووە. بهڵكو کێشەی ئەمانە لەگەڵ پیرۆزییەکانی ئەم خاکە و بەها نەتەوەیی و مەعنەوییەکان و خودی ئەم گەلەیە".
گوتیشی: "هیچ تاکێکی ئەم گەلە لە فێرکردنی بەها نەتەوەیی و مەعنەوییەکان بێزار نابێت. ئەوەی بێزارە، با پێداچوونەوە بۆ ئینتمای خۆی بەرامبەر بە نیشتمان، ئاڵا و گەل بکات".

سەرکۆمار ئەردۆغان، سەبارەت بە بەیاننامەی پێکەوە بەرگریی لە عەلمانییەت دەکەین ڕایگهیاند: "واز لە خۆشاردنەوە لە پشت چەمکی عەلمانییەت بهێنن، ئەوەی لەسەر زمانتانە و شاردووتانەتەوە بیدرکێنن".
ڕاشیگهیاند: "با کەس هەوڵ نەدات وانەی ئازادیی بیروباوەڕمان دابدات. ئێمە گەلێک نین ئەم بەهایانە لە دەرەوە وەربگرین و فێریان بین. کەس ناتوانێت بە بەیاننامە ناشرین و چەپەڵەکانی ئەو مێشکانەی بە پڕۆژە و ئایدیۆلۆجیا هاوردەکراوەکان پیس بوون، پەنجەمان بهڕوودا ڕابوەشێنێت".
سەرکۆمار ئەردۆغان جهختی لهسهر ئهوه كردهوه كه ئێمە پێویستمان بەوە نییە چەمکی بیانی لە دەرەوە هاوردە بکەین و، ڕایگهیاند: "ئەوەی دەیەوێت ئازادیی بیروباوەڕ و مامەڵەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵ بیروباوەڕە جیاوازەکاندا ببینێت، با تهماشای تورکیا بکات و وانەی لێ وەربگرێت. پێویستمان بەوە نییە چەمکی بیانی لە دەرەوە هاوردە بکەین".

گوتیشی: "نەک بەچاولێكهری کەسانی دیکە، بەڵکو وەک خۆمان و وەک تورکیا لەو شوێنەی لێیکەوتووین ڕاست دەبینەوە و ٨٦ ملیۆن کەس دەست لەناو دەست بە بەهاکانی خۆمان سەدەی تورکیا بنیات دەنێین".
سهبارهت به پرۆسهی توركیای بێ تیرۆر، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگهیاند: "بە ئیزنی خودا بە هێمنی و لەسەرخۆیی قۆناغی نوێی پرۆسەکە بەڕێوە دەبەین و، سەرەتا دەگەینە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، پاشان ناوچەی بێ تیرۆر".
سەرکۆمار ئەردۆغان له بارهی ڕاپۆرتی كۆمسیۆنی هاودهنگیی نهتهوهیی، برایەتیی و دیموکراسیی ڕایگهیاند: "ڕاپۆرتەکە واژوویەکی بەهادارە بۆ داهاتووی هاوبەشی تورکیا و زیاتر پتەوکردنی برایەتیی".

هاوكات سەرکۆمار ئەردۆغان تیشكی خسته سهر خهباتی 23 ساڵهیان له پێناو بههێزكردنی توركیادا و. ڕایگهیاند: "تورکیا لە ئەنجامی ٢٣ ساڵ تێکۆشانی سەخت لە ڕێگای بوون بە هێزێکی ههرێمیی و جیهانی دەرفەتێکی مێژوویی بەدەستهێناوە. کەس ناتوانێت بهر بهمە بگرێت".
ههر سهبارهت به تورکیای بێ تیرۆر، سهركۆمار ئەردۆغان ڕایگهیاند: "قۆناغێکی نوێی پرۆسەکە دەست پێدەکات، بەرپرسیارێتی پارتەکەمان و هاوپەیمانێتیەکەمان زیاتر دەبێت. پەرلەمانەکەمان لە قۆناغی نوێشدا ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
