Sangar Hamad Azeez
09 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2017
ئاستانا - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەردانی مزگەوتی حەزرەتی سوڵتان و پیشانگای (Astana EXPO 2017)ی کرد .
ئەردۆغان دوای ئەنجامدانی دیدار کۆبوونەوەکان لە کۆشکی سەرۆکایەتی ئاکۆردا لە ئاستانا، سەردانی مزگەوتی حەزرەتی سوڵتانی کرد و لەوێ جوبەی مامۆستایەتییان لەبەرکرد.
دواتر ئەردۆغان سەردانی پێشانگای (Astana EXPO 2017)ی کردوو لە نزیکەوە چاوی کەوت بە بەشی تورکی.
لە سەردانەکاندا هەریەک لە ئەمینە ئەردۆغانی خێزانی، جێگری سەرۆکوەزیران هاکان چاوشئۆغڵو، وەزیری خێزان و سیاسەتەکانی کۆمەڵایەتی فاتمە بەتول سایان کایا، وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری ئابووری نیهات زەیبەقچی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئاک پارتی مەهدی ئەکەر یاوەریان دەکرد.