سەردار کاراگۆز: "ئاژانسی ئانادۆڵو تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرد بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاردەهێنێت"
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو: "ئاژانسی ئانادۆڵو دەزگایەکە لە نێو ئاژانسە جیهانییەکانی هەواڵدا کە تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرد بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاردەهێنێت و بە خێرایی خۆی لەگەڵ ئەم داهێنانانەدا دەگونجێنێت".

Atina
ئەسینا - AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز ئاماژەی بەوە کرد کە ئاژانسی ئانادۆڵو دەزگایەکە لە نێو ئاژانسە جیهانییەکانی هەواڵدا کە تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرد بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاردەهێنێت و بە خێرایی خۆی لەگەڵ ئەم داهێنانانەدا دەگونجێنێت.
کاراگۆز کە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ٣٨هەمین کۆنفرانسی یەکێتیی ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانی خزمەتگوزاری داتای هەواڵ و پەیوەندییەکانی مۆبایل (MINDS International) کە ئاژانسی هەواڵی یۆنان (AMNA) میوانداری دەکات لە ئەسینای پایتەختی یۆنانە، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا و هەڵسەنگاندنی بۆ تێبینییەکان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو کاراگۆز، ئاماژەی بەوە کرد لە کۆبوونەوەکانی MINDSدا کە یەکێکە لە گەورەترین سەندیکاکانی ئاژانسی هەواڵی جیهان، باس لە داهاتووی ئاژانسەکانی هەواڵ کراوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا هێندە کاریگەربوون لە کەرتی میدیا لە جیهاندا، ئاژانسەکانی هەواڵ ڕووبەڕووی ئاستەنگی جۆراوجۆر بوونەتەوە.
گوتیشی: "ئاژانسی ئانادۆڵو دەزگایەکە لە نێو ئاژانسە جیهانییەکانی هەواڵدا کە تەکنەلۆجیا و ژیری دەستکرد بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاردەهێنێت و بە خێرایی خۆی لەگەڵ ئەم داهێنانانەدا دەگونجێنێت".
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی AMNA، ئیمیلیۆس پێردیکاریس، سەبارەت بە کۆنفرانسەکەی ئەمساڵ کە تیشکی خستە سەر پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکان لە بواری میدیادا، بەتایبەتی ژیری دەستکرد و، ڕایگەیاند: "وەک هەموو کۆنفرانسەکانی MINDS کە گەورەترین ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان تێیدا کۆدەبنەوە، کۆنفرانسی ئەمساڵیش گرنگ و سەرنجڕاکێشە. چونکە ڕاوێژکاری لەسەر پێشهاتە (تەکنەلۆجییەکان) لە بواری ڕۆژنامەگەریدا دەکەین. بەتایبەت لەم ماوەی ڕابردوودا پێشکەوتنی خێرا لەم بوارەدا بەدیهاتووە و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ژیری دەستکرد، گرنگیدان بەم بابەتەش زیادیکردووە".
گوتیشی: "لە بەرامبەر هەلومەرجەکاندا کە بە خێرایی دەگۆڕێن، پێکەوە کارکردن زۆر باشترە لە کارکردن بە تەنیا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن