Halife Yalçınkaya
13 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2022
سێواس - AA
لە پارێزگای سێواس بەهۆی بەفربارینەوە، رێگەی هاتوچۆ لە ١٦٤ گوند داخرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەربە ئیدارەی پارێزگاکە، تیمە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی رێگا داخراوەکان.
تیمەکان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیادا، بەهانای رووداوەکانی نەخۆشی، لەدایکبوون و مردنەوە دەچن.
هەروەها بەهۆی زیادبوونی کاریگەری سەرماوسۆڵە و بەفرەوە، پلەکانی گەرما لە شەودا بۆ خوار ١٥ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزین.
بەهۆی کاریگەری سەرماوە، زوقمی سەر گەڵای درەختەکانی دەورووبەری پردی کەسیک کە بە شوێنێکی مێژوویی هەژمار دەکرێت لە کزڵئڕماک، دیمەنێکی جوانی بەناوچەکە بەخشیووە.
لە لایەکی دیکەوە، بەهۆی دروستبوونی تەمومژی چڕ لە شەودا، ئاستی بینین بۆ ٥٠ مەتر دابەزیوە.