Mesut Varol,Ali Çelik
13 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2022
وان – AA
به‌در ئاكبوڵوت'ی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵ كه له ئاوایییهكی سه‌ر به قه‌زای گورپنار'ی سه‌ر به پارێزگای وان ده‌ژی و ئاوایییهكهی به ناوی خۆیه‌وه ناو ناوه "كاك به‌در"، ئه‌و هه‌زار و ٥٠٠ بۆنینباغه بوونه‌ته به‌شێكی دانه‌براو له ژیانی كه ماوه‌ی ٦٣ ساڵه كۆی كردوونه‌ته‌وه.
ئاكبوڵوت كه باوكی چوار منداڵه و له ئاوایی "كاك به‌در" ده‌ژی كه ١٥ كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی گورپنار'ه‌وه دووره، به ژیانه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج. ئاكبوڵوت كه له كاتی ئاژه‌ڵداری و كاره‌كانی ماڵه‌وه‌یش پۆشاكی فه‌رمی له‌به‌ره و بۆینباغهكهی دانانێت، له گه‌وره‌ترین ژووری ماڵه‌كه‌یدا ژماره‌یه‌ك له بۆینباغه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كانی نمایش كردوون.
ئاكبوڵوت به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند كه له منداڵییه‌وه هیوایه‌تی بۆینباغه و گوتی: "به تێپه‌ڕینی كات بۆینباغ بووه به‌شێكی دانه‌بڕاو له ژیانم. له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه به بۆینباغ ئاشنا بووم. ئه‌و بۆینباغهی له كوێستان بۆم كرا به دیاری بووه هۆی خووپێوهگرتنم به بۆینباغ. له‌و كاته‌وه تاكوو ئێستا به‌بێ به‌ستنی بۆینباغ ناچمه ده‌ره‌وه و ته‌نانه‌ت له ماڵیشه‌وه به‌رده‌وام بۆینباغم به‌مله‌وه‌یه. ئه‌و پارێزگار، سه‌رۆك شاره‌وانی، قایمقائیم، داواكاری كۆماری و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی ده‌زانن چه‌ند حه‌زم له بۆیناغه زوو زوو بۆینباغم به دیاری بۆ ده‌نێرن. هه‌زار و ٥٠٠ بۆینباغم هه‌یه و هه‌ر رۆژه و یه‌كێكیان له مل ده‌كه‌م".
ناوبراو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه نزیكه‌ی ١٠٠ پۆشاكی فه‌رمی (قات)یشی هه‌یه گوتی: "هه‌موو كه‌سێك بۆینباغم به دیاری پێشكه‌ش ده‌كات و ئیدی له ماڵێ جێیان نابێته‌وه نازانم له كوێیان دابنێم. ناچارم له ژووره‌وه نمایشیان ده‌كه‌م. هێشتا ئه‌و بۆینباغهم ماوه كه به منداڵی له ملم ده‌كرد. كه خۆراك ده‌رخواردی ئاژهڵهكانیشم ده‌ده‌م دایم بۆینباغم له مله. ته‌نانه‌ت كه دهشنووم داینانێم، زۆرم حه‌ز لێیه بۆینباغ به‌شێكه له ژیانم. هه‌رگیز به‌بێ بۆینباغ ناچمه ده‌ره‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌موو ئه‌وه ده‌زانێت".
موراد تونج یه‌كێكه له دانیشتووانی گورپنار و گوتی: "مام به‌در كه‌سێكی زۆر باش و فره‌ڕه‌نگه. هه‌موو كه‌سێك خۆشی ده‌وێت. له كێڵگه، له گوند و له بازاڕیش به‌رده‌وام به بۆینباغه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت تاكوو ئێستا به‌بێ بۆینباغ نه‌مدیووه. به زه‌رده‌خه‌نه به‌رده‌وام وزه‌ی باش به ده‌وروبه‌ری ده‌به‌خشێت و پێویستمان به كه‌سانی ئاوایه".