Alaeddin Çoğal
13 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2022
ئادانا – AA
پێنج هه‌زار و ٣٠٠ قوڵنگ له دەلتای چوكورۆڤا كه یه‌كێكه له ناوچه ئاوییه هه‌ره گرنگه‌كانی توركیا ده‌ستنیشان كراون.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ژیانی سروشتیی و پاركه نیشتمانییه‌كان و وه‌قفی پاراستنی ژیانی سروشتیی له ٢٠١٣ه‌وه هاتنی ژماره‌ی قوڵنگهكان بۆ یهكاوی چوكورۆڤا له كاتی كۆچكردنیان له باكووری ئه‌ورووپاوه بۆ ئه‌فریقا تۆمار ده‌كه‌ن.
ئه‌مساڵ پێنج هه‌زار و ٣٠٠ قوڵنگ له زه‌لكاوه‌كانی ئاكیاتان، توزڵا، ئاغیاتان و یومورتاڵك ده‌ستنیشان كراون كه ده‌كه‌ونه دەلتای چوروكۆڤا و به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه و په‌یداكردنی خۆراك ئه‌م باڵنده كۆچهرییانه روویان له ناوچه‌كه كردووه.
پسپۆڕی ژیانی سروستیی له وه‌قفی پاراستنی ژیانی سروشتیی، جان یهنییورت به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له قوڵنگهكان زستانیان له دەلتای چوكورۆڤا به‌سه‌ر بردووه و ئه‌وانیش ژماره‌ی ئه‌و قوڵنگانهیان ژماردووه كه زستان له‌وێ ماونه‌ته‌وه و گوتی: "له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا ده‌ركه‌وتووه، پێنج هه‌زار و ٣٠٠ قوڵنگ له دەلتای چوكورۆڤا زستانیان به‌سه‌ر بردووه".

جان یهنییورت به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو قوڵنگه له‌و دەلتاوه گرنگی زۆر له‌خۆ ده‌گرێت، گوتی: "دەلتای چوكورۆڤا یه‌كێكه له باشترین شوێنه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی قوڵنگ. بۆیه پێویسته ئه‌و ناوچانه پارێزراو بن. به تایبه‌ت بۆ باڵنده‌یه‌كی وه‌ك قوڵنگ وه‌ك زینده‌وه‌رێكی گرنگ بۆ فره‌زینده‌یی ئێجگار گرنگه. ده‌گوترێت له سه‌رتاسه‌ری جیهان ٥٠٠ هه‌زار قوڵنگ هه‌یه. پێمانوایه له‌سه‌دا ٢٠ی ئه‌م ژماره‌یه له‌م ناوچه‌یه‌وه كۆچیان كردووه".
ناوبراو تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ژیانی سروشتیی و پاركه نیشتمانییه‌كان و وه‌قفی پاراستنی ژیانی سروشتیی، خولیان بینیووه له‌باره‌ی ژماردنی قوڵنگهكان.