Mehmet Niyazi Deniz
22 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2020
سێرت - AA
به‌هۆی دزه‌كردنی غاز له زۆپای ماڵێك له شاری سێرت، شه‌ش ئه‌ندامی یه‌ك خێزان كه سیانیان منداڵبوون ژه‌هراوی بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كران بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، ئه‌ندامانی خێزانێك دوای ئه‌وه‌ی هیچ هه‌واڵێكیان نابێت، دراوسێكانیان ده‌چنه ماڵه‌كه‌یانه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ڵام ناده‌نه‌وه دراوسێكانیان ده‌رگای ماڵه‌كه ده‌شكێنن و كاتێک ئەندامانی خێزانه‌كه به بووراوه‌یی ده‌بینن ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندنی به فریاگوزاری خێراوه ده‌كه‌ن و داوای هاوكاری ده‌كه‌ن.
تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ شه‌ش كه‌سه‌كه ده‌كه‌ن و پاشان ده‌یانگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سێرت.