Muhammed Nuri Erdoğan
23 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و بارودۆخی له ناكاوی توركیا (ئافاد)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه كاتژمێر 06:54، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،5 پله شارۆچكه‌ی ئاكیورت سەربە پارێزگای ئه‌نقه‌ره‌ی هەژاندووە.
بوومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 13 كیلۆمەتر توێکڵی زه‌وی روویداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری ئافاد بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌و كاته‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه روویداوه هیچ زانیاریه‌كی نه‌رێنی نه‌دراوه و له نزیكیشه‌وه چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها پارێزگاری ئه‌نقه‌ره، واسیپ شاهین له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر رایگه‌یاندووە "به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه كه گوڕه‌كه‌ی 4،5 بووه و له شارۆچكه‌ی ئاكیورت روویداوه، هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. تیمه‌كان ده‌ستیانكردووه به كاره‌كانیان له گۆڕه‌پاندا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد. زانیاری له‌و باره‌یه‌وه به رای گشتیی راده‌گه‌یه‌ندرێت".
هه‌روه‌ها كاتژمێر 06:42، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3،8 پله له شارۆچكه‌كه رووی‌دابوو كه له له قوڵایی حەوت كیلۆمەتر توێکڵی زه‌وی تۆماركراوه.