Mehmet Tosun
20 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی له ئیدلب-ه‌وه كۆچیانكردووه له مه‌رگ هه‌ڵاتوون، چۆن ده‌توانین به‌و منداڵه بێتاوانانه بڵێین تیرۆریست. ناوزهندكردنی ئاواره مه‌ده‌نییه‌كانی ئیدلب به 'تیرۆریست' نیشانه‌ی سه‌رسوڕمانه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ی (سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال) كڵچدارئۆغڵو نییه".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی میدیاكارانی دایه‌وه.
ئەردۆغان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له لیبیا گوتی: "ئەگەر ئێمە دەوڵەتێکی گەورە بین، ئەوا چاوەڕوانییەکان لە دەوڵەتی گەورە دەبێت، تورکیا کلیلی ئاشتییە. تورکیا ئۆمێدی هێنانەدی ئاشتی لە لیبیا بەهێز کردووە، بەناوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەبینین چ یارییەک دەکرێت. (لە لیبیا) لەپاڵ ئەوەی لەگەڵ پوتین ئاگربەستمان دەستەبەر کرد، پرۆسەی سیاسیشمان دەست پێ کرد. واژوونه‌كردنی ده‌قی ئاگربه‌سته‌كه له لایه‌ن حه‌فته‌ر-ه‌وه جێگای سه‌رنجه، ئاواتەخوازین ئه‌نجامێكی باشی هه‌بێت. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌باره‌ی لیبیاوه ناومانن، پرۆسه‌كه‌ی هاوسه‌نگ راگرت. به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانی له گۆڕه‌پانه‌كه و هه‌روەها له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ. بۆ میچۆتاکیس (سەرۆکوەزیرانی یۆنان) حەفتەری بانگهێشتی یۆنان کرد؟ تەنها بۆ هاندانی ئێمە ئەو کارەی کرد. سەرکردەیەک گوتی کە 'میچۆتاکس دەیەوێت کێشەکان لەگەڵ ئێوە چارەسەر بکات'، گوتم با سەرەتا ئەو هەڵەیە راست بکاتەوە".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه داواكاری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تاكو وه‌ك هه‌ماهه‌نگیكاری پرۆسه‌ی لیبیا به‌شداری بكات "له كاتێكدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه، باش نییه" و له دژی ئه‌و داواكارییه وه‌ستایه‌وه.
ئه‌ردۆغان گوتی: "سه‌رۆكی میت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رووسیا، سووریا و ئێران-ییه‌كان درێژه‌پێداوه".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌گه‌ر پلان و پڕۆژه‌كانیان له ناوچه‌كانی نێوان سەرێ کانی و گرێ سپی جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌م ناوچانه ده‌بنه شاری ئاشتی.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی له ئیدلب-ه‌وه كۆچیانكردووه له مه‌رگ هه‌ڵاتوون، گوتی: "چۆن ده‌توانین به‌و منداڵه بێتاوانانه بڵێین تیرۆریست. ناوزهندكردنی ئاواره مه‌ده‌نییه‌كانی ئیدلب به 'تیرۆریست' نیشانه‌ی سه‌رسوڕمانه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌ڵه‌ی (سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال) كڵچدارئۆغڵو نییه".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به پێشنیارنامه‌ی جه‌هه‌په له‌باره‌ی باڵی سیاسیی فه‌تۆ گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌ناو ئاك پارتی و مه‌هه‌په كه‌سانی ئاوا هه‌ن، وه‌ره بیسه‌لمێنه. ئه‌گه‌ر نهیسهلمێنی واتا ئه‌و (جۆره كه‌سانه) له‌ناو ئێوه‌دا هه‌ن. (پێشنیارنامهكهی جه‌هه‌په) له نێو ئهواهدا چی ده‌رده‌هێنن. ئێستا بۆ ڕزگاربوون له‌و پیسی و پۆخڵه‌واته، ده‌یانه‌وێت شانه‌كه له‌سه‌ری په‌رله‌ماندا بشكێنن".