توركيا

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ھەوڵی ھاوبەشمان، ئارامییەکی رێژەیی لە گۆڕەپانەکەدا دەستەبەرکردووە، بەڵام میوەی سەرەکی ھەوڵەکانمان لە لووتکەی بەرلین-دا کۆدەکەینەوە".

19.01.2020 - نوێکردنەوە : 19.01.2020
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین

Ankara
بەلین - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ھەوڵی ھاوبەشمان، ئارامییەکی رێژەیی لە گۆڕەپانەکەدا دەستەبەرکردووە، بەڵام میوەی سەرەکی ھەوڵەکانمان لە لووتکەی بەرلین-دا کۆدەکەینەوە".

ئەردۆغان لەچوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە بەرلین کە لەسەر بانگھێشتی راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی لیبیا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کۆبووەوە. 

لەو بەشەی کۆبوونەوەکەدا کە کراوەبوو بەڕووی راگەیاندندا، ئەردۆغان رایگەیاند: "دۆستی بەھادارم، ھاریکاری فرە رەھەندمان کە پشت بەستووە بە دیالۆگی راستگۆیانە و تێگەیشتنی بەرامبەری ھاوکاری زۆر گرنگ بووە لەرووی چارەسەرکردنی کێشە ھاوبەشەکانی جوگرافیاکەماندا".

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵی ٢٠١٩ دا  لەرووی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بە باشی بەڕێکرد و، رایگەیاند: "سەرەڕای ئەو گوشارانەی بەھۆی پڕۆژەکانەوە رووبەڕووی بووینەوە وەک S-٤٠٠ کە دەنگدانەوەیەکی نێودەوڵەتیی ھەبوو، بەبێ سازشکردن لەسەر بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان پێداگرانە تەواومان کرد. بنیاتنانی وێستگەی ھێزی ئەتۆمی ئاککویو کە ھەوڵێکی دیکەی ھاوبەشی مەزنمانە لەبواری وزەدا وەک تەوژمی تورک، پرۆژەیەکی ستراتیجی گرنگە کە بریارە ساڵی ٢٠٢٣ بکەوێتە کار".

ئەردۆغان ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە ساڵی ٢٠٢٠ لەرووی تورکیا و رووسیاوە بە ١٠٠ ھەمین ساڵی بنیاتنانی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی سەردەمی ھاوچەرخ دانراوە و، گوتی: "لە کۆبوونەوەکەی ئیستانبوڵماندا بۆچوونی خۆمم خستەڕوو کە سەردەمی ٢٠٢٠-٢٠٢١ بە ساڵی مێژوویی بەرامبەر رامانگەیاندووە. ئەگەر بەرواری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ھاریکاری کە ئەمساڵ لە تورکیا سازدەکرێت دیاری بکەین پێموایە زیاتر بەرەوپێشدەچین". 

گوتیشی: "ھەوڵی ھاوبەشمان، ئارامییەکی رێژەیی لە گۆڕەپانەکەدا دەستەبەرکردووە، بەڵام میوەی سەرەکی ھەوڵەکانمان لە لووتکەی بەرلین-دا کۆدەکەینەوە. ھەست بەو بەرپرسیارێتییانە دەکەین کە لەبارەی ئاگربەست گرتوومانەتە ئەستۆ و ئەو ھەوڵانەی لەو بارەیەوە داومانە. ئێمەیش زۆر ھەوڵماندا بۆ رازیکردنی بەڕێز سەڕاج و زۆر سوپاسی دەکەین پەسەندیان کرد و ئەرکی سەرشانی خۆیانی بەجێگەیاند لە لووتکەکەی مۆسکۆدا. ھەرچەندە لایەنی حکوومەتی تەبایی نیشتمانی چاوەڕوانییەکانی ھەموو بەدینەھات بەڵام رێککەوتنی ئاگربەستی واژووکرد. حەفتەر-یش کە رێککەوتنەکەی واژوو نەکرد جارێکی دیکە نیشانی دایەوە کە لەگەڵ چارەسەری سەربازییە نەوەک سیاسیی. لەپێناو بەرقەرارکردنی ئاشتیی و ئارامی لیبیادا، دەبێت دەستەبەری ئاگربەست و وەرچەرخانی پرۆسەی سیاسیی بکرێت لە لووتکەی بەرلین. لەگەڵ ئەوەیشدا پێویستە حەفتەر کۆتایی بە ھەڵوێستی شەڕەنگێزانی بھێنێت بۆ ئەوەی پرۆسەی سیاسیی و قۆناغەکانی دیکەی چارەسەری بەجێبگەیەندرێن". 

لەو کۆبوونەوەیەداھەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار و نوێنەری تایبەتی تورکیا بۆ کاروباری لیبیا و پەرلەمانتاری ئەنقەری ئاک پارتی، ئەمروڵڵا ئیشلار و راوێژکاری دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی (میت)، ھاکان فیدان و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن ئامادەبوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın