Enes Kaplan
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا لەچوارچێوەی چالاکییەکانی پاککردنەوەی منبج لە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە، ھەشتەمین ئەرکی دەورییەی خۆی لە شارۆچکەکە تەواوکرد.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە رێگەی ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا، لە نێوان ناوچەی قەڵغانی فورات و ھێڵی پێشەوەی منبج، ھەشتەمین چاڵاکی گەڕان (دەورییە)یان ئەنجامداوە.
ئەرکی یەکەمی دەورییەکە رۆژی ١٨ی حوزیران ئەنجامدرا و چاوەڕوانیش دەکرێت چالاکییەکانی دەورییە درێژەی ھەبێت.
نەخشە رێگای منبج
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و ھاوتا ئەمریکییەکە، مایک پۆمپیۆ لە کۆبوونەوەی ٤ی حوزەیرانی رابردوو بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارۆچکەی منبج لەسەر نەخشە رێگایەک رێکەوتبوون.