Sıtkı Yıldız
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
ئاگری - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی مه‌ولود به‌نگی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌وه له شارۆچكه‌ی بایه‌زید سەربە پارێزگای ئاگری تیرۆرکرا، ئه‌نجامدا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی به‌نگی كرد و گوتی: "ئینشائه‌ڵڵا خوا به به‌هه‌شتی شادبكات. به‌رده‌وامده‌بین له لێپرسینه‌وه له ناپاكان".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو و هاوسه‌ره‌كه‌ی، هامدیه سۆیڵو و پارێزگاری ئاگری، سوله‌یمان ئه‌لبان و سه‌رۆكی هێزی تایبه‌ت، سه‌لامی توركه‌ر و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی و تاوانه رێكخراوه‌كان، ره‌سوڵ هۆڵئۆغڵو به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی ماڵی بهنگیان كرد له مه‌زاری توركمه‌ن له گوندی چیفتلیك.
سوله‌یمان سۆیڵو به هێلیكۆپته‌ر هاته گونده‌كه و پاشان له‌گه‌ڵ یاوه‌رانی به‌پێ رۆیشت بۆ ماڵی به‌نگی.
له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو دیاری به‌سه‌ر منداڵاندا دابه‌شكرد و له لایه‌ن برا گه‌وره‌ی مه‌ولود به‌نگی، مووسا و كوڕه‌كه‌ی مه‌همه‌ت و زاواكه‌ی ئیبراهیم ده‌میره‌وه پێشوازی لێكرا.
سوله‌یمان سۆیڵو له ماڵی به‌نگی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌نگی، فه‌زیله و دایكی خانم و 11 منداڵه‌كه‌ی كه هه‌شتیان كچن كۆبووه‌وه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.