Sangar Hamad Azeez
22 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2018
عەفرین - AA
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، سوپای تورکیا لە عەزازەوە پێشڕەوی کرد و خاڵێکی ستراتیجی گرنگی لە نزیک چیای بورسەیا کۆنترۆڵ کرد.
لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە شاری عەزازەوە بەرەو عەفرین پێشرەویان دەستپێکرد.
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی دەست پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، خاڵێکی ستراتیجی گرنگ لە نزیک چیای بورسەیا کۆنترۆڵ کراوە.
پەیەدە گرنگییەکی زۆر بەو خاڵەدەدا لەبەر ئەوەی لەو خاڵەوە دەتوانرێت تۆپبارانی ناوەندی شاری کلیس و ئەو ناوچانە بکرێت لە عەزاز کە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازاد دایە.