Eşref Musa,Ramal Abdullah Mahmood
14 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
ئیدلب - AA
له میانی رێككه‌وتننامه‌كانی ئاستانادا، سوپای توركیا ١١ه‌مین خاڵی چاودێریری له ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له پارێزگای ئیدلب دامه‌زراند.
كارمه‌ندانی سوپای توركیا به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌و خاڵانه‌ی چاودێری كه دایان ده‌مه‌زرێنن.
چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ولای ئه‌و خاڵانه‌ی سوپای توركیا سه‌ربازانی سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه بیانییه‌كان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات ده‌بینرێن.
خاڵی ژماره شه‌ش له گوندی تهلئهیسی سه‌ر به ناحیه‌ی هاده‌ر دامه‌زراوه كه ٤٠ كیلۆمه‌تر له سنووری توركیاوه دووره و خاڵی ژماره چواریش كه له گونده‌واره‌كانی قه‌زای ئانادانه نزیكه‌ی ٣٥ كیلۆمه‌تر له سنووری توركیاوه دووره به‌سه‌ر گونده‌واره‌كانی حه‌له‌بدا ده‌ڕوانێت و گرنگی ستراتیجی هه‌یه. هه‌ردوو خاڵهكه زۆر نزیكن له سه‌نگه‌ره‌كانی رژێم.
دوورترین خاڵ له سنووری توركیا-سووریا خاڵی ژماره نۆیه له گوندی تهلئهس ساوانی گونده‌واره‌كانی حه‌مایه كه دووری مه‌وداكه‌ی له سنووره‌وه نزیكه‌ی ٨٨ كیلۆمه‌تره.
خاڵی ژماره ١٢هش له ناوچه‌ی زه‌یتونی باشووری رۆژئاوای ئیدلب نزیكه‌ی ٥٠٠ مه‌تر له سنووره‌وه دووره و نزیكترین خاڵه له توركیا.
به دامه‌زراندی خاڵی ژماره ١١، خاڵەکانی چاودێری ئاگربه‌ست به شێوه‌ی مانگ له‌سه‌ر خاكی سووریا دروست ده‌بێت كه له باكووری ئیدلبه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و له باشووری رۆژئاوای ئیدلب كۆتایی دێت.